١٢ ساڵ بە سەر شەهادەتی عبیدالله دوورنا تێپەڕ دەبێت

١٢ ساڵ بۆ سەر شەهید بوونی عبیدالله دوورنا یاریدەری سەرۆکی دەزگای مستضعف-دەر لە گەڤەر بە دەستی پەکەکە تێپەڕی بەڵام هێتشا بکوژان نەدۆزرانەوە و ڕووداوەکە بۆتە ڕووداویکی فاعلی مەجهول.
١٢ ساڵ بۆ سەر شەهید بوونی عبیدالله دوورنا یاریدەری سەرۆکی دەزگای مستضعف-دەر لە گەڤەر بە دەستی پەکەکە تێپەڕی بەڵام هێتشا بکوژان نەدۆزرانەوە و لە لایەن دەوڵەت هیچ هەنگاوێک ئەنجام نەدراوە و ڕووداوەکە بۆتە ڕووداوێکی فاعلی مەجهول.
بەرپرسانی دەوڵەت باس لەوە دەکەن، حکومەتیان زۆربەی ڕووداوەکانی فاعلی مەجهولیان چارەسەر کردوە و هیچ ڕووداوێکی فاعلی مەجهولی سەردەمی خۆیان نەماوە بەڵام ئەو تاوانی شەهید بوونی عبید الله دوورنا وەکو بەلگەیەک ماوە.
عبیدالله دوورنا کێیە؟
شەهید عبیدالله دوورنا لە ٥ی شوباتی ساڵی ١٩٨١ لە گوندی گاگەورانی شارۆچکەی گەڤەری پارێزگای حەکاری لە دایک بوو. عبیدالله گەورەترین منداڵی خانەوادە بوو و ٥ برا و ٤ خوشکی هەبوو. عبیدالله دوای سەربازی لە مزگەوتی گوندەکەیان دەرسی قورئان وەرگرتبوو، دواتر لە سەر داوای خانەوادەکەی بۆ کار چوو بۆ ئەستەمبۆڵ. دوای ٢ ساڵ گەڕایەوە بۆ گەڤەر و هاوسەرگیری کرد. عبیدالله لەو ساڵانە هەوڵی دا چالاکیەکانی ئیسلامی زیاتر بکات و خۆی پەروەردە بکات. عبیدالله کچێک و کوڕێکی هەبوو، کاری کرێکاری دەکرد. ئەخلاقی جوانەکەی دەبوا هۆکاری سەرنج ڕاکێشی هاوکارانی و وەکو کەسێکی پابەند بە عەهدەکەی و کەسێک کە کارەکەی بە جوانی ئەنجام دەدات دەناسرا.
شەهید بوونەکەی
عبیدالله کە بیستبوو بینای دەزگاکە دووبارە کراوە ئامانج بۆ جاری کۆتای لەگەڵ خانەوادەکەی خودا حافزی کرد و چوو بۆ دەزگاکە. ڕۆژێک بۆ سەر تەعمیر کردنی بینای دەزگاکە دەرباز نەبوبوو لایەنگرانی پەکەکە/بەدەپە (هەدەپەی ئێستا) تێکۆشان دووبارە بینای دەزگاکە بسووتێنن. عبیدالله و هاوڕێکانی ٢-٣ جار ڕێگری لە هێرشکەرەکانیان کرد. بەڵام هێرشکەرەکان ئەو جار بە ژمارەیەکی زۆرتر بە چەکەکان هاتن.
پۆلیس لەوێ بوو، کامەراکان کراوەبوون
ئەندامانی پەکەکە و لایەنگرانی بەدەپە ئەو ڕۆژ وازیان لە پۆلیس هێنابوون و لە گەڤەر دەزگای مستضغف-دەر و گەنجەکانی ئیمانداریان کردبوو ئامانج. پەکەکە/بەدەپەکان تێکۆشان بە مۆلۆتۆفەکان بینای دەزگای مستضعف-دەر لەگەڵ تەواوی کەسانێک تێدابوون بسووتێنن. پۆلیسەکان لەوێ بوون و کامێراکان کراوە بوون. عبیدالله و هاوڕێکانی کە لە ناو بیناکە گڕیان خواردبوو، لە ناچار چوون بۆ سەر بانی بینای دەزگاکە. لەو کاتەدا بە گولڵە تەقەیان کردە سەر عبیدالله و لە ئەنجام دا عبیدالله دوورنا شەهید بوو. لەگەڵ تێپەڕ بوونی ١٢ ساڵ بۆ سەر رووداوەکە بەڵام هیچ گەشەیەک سەبارەت بە ڕووداوەکە ئەنجام نەدراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە هێڵی سنووری وان دەست بەسەر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەردا گیراوە.
لە شارۆچکەی چەلیکخانی پارێزگای سەمسوور بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٦ رووی دا.
لە ماوەی ٢ ڕۆژی ڕابردوودا لە ترابزۆن، فاشیست و ڕەگەزپەرستەکان هێرشیان کردە سەر هودا پار و ئەوانەی پشت ئەم هێرشانە یەک بە یەک خۆیان ئاشکرا کرد.