مەلا بەشیر شیمشەک: کاتێک مرۆڤایەتی پشتی بە وەحی کرد دونیا و ئاخرەتەکەی وێران بوو

مەلا بەشیر شیمشەک یاریدەدەری سەرۆکی گشتی إتحاد العلماء لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر وتی، "کاتێک مرۆڤایەتی پشتی بە وەحی کرد و واز لە رابەرایەتی حەزرەتی پێغەمبەر هێنا دونیا و ئاخرەتەکەیان وێران بوو."
برنامەی مەولودی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر ئامادە کرابوو بە بەشداری دەیان هەزار کەس بەردەوامە.
مەلا بەشیر شیمشەک یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی إتحاد العلماء لە میانەی بەشداری لە بەرنامەکە وتارێکی پێشکەش کرد.
مەلا بەشیر لە وتارەکەی ئاماژەی بەوە کرد کە خودای گەورە بۆ خۆشی و حزوری مرۆڤایەتی هەموو کاتێک پێغەمبەرەکانی ناردووە.
"کاتێک مرۆڤایەتی پشتی بە وەحی کرد دونیا و ئاخرەتەکەی وێران بوو"
مەلا بەشیر شیمشەک وتی، "کاتێک مرۆڤایەتی باوەڕیان بە پێغەمبەرەکان هێنا، بوونەتە لە شوێنکەوتووانی سونەتەکەی، لە دوای ئەواندا چوون، ئەوان بۆ خۆیان کردنە بە رێبەر و نموونە، ئەو کات عەزیز و سەرفراز بوون. تەواوی جوانیەکان بووە هی ئەوان. بەڵام کاتێک مرۆڤایەتی پشتی بە وەحی کرد و واز لە رابەرایەتی حەزرەتی پێغەمبەر هێنا و ژیانێک بە پێی کەیف و زەوقی خۆیان هەڵبژارد دونیا و ئاخرەتەکەیان وێران بوو."
مەلا بەشیر ئاماژەی بەوە کرد کە حەزرەتی موحەممەد لە لایەن گوای گەورە تەربیە کراوە و بە جوانترین ئەخلاق ئاراستە کراوە و دواتر وتی، "بۆ ئەوەی بۆ ئێمە لە ژیانەکەمان ببێتە نموونە ئەوی وەکو رێبەر ناردووە. پێش لەوەی پێغەمبەرەکەمان بهێت مرۆڤایەتی لە ناو زیللەتدا بوو. تەواوی نەخۆشیەکان لە ناو مرۆڤەکاندا بوو. دونیاکەیان زیندان بوو. تەواوی خراپی و پیسەکان رۆژ بە رۆژ زیاتر بڵاو دەبوون. بەڵام بە هاتنی ئەو خوای گەورە کۆتایی بە سەدەی جەهالەت هێنا و سەدەی سەعادەت هات. ئەو قەومەی بەدەوی، ئەو گەلەی دوور لە ئەخلاق، عەزیز بوو. بە ئەخلاقێکی بە شەرەف شەرفدار بوون."
"لەبەر ئەوەی جارێکی دیکە لەو ئەخلاقەی کە خودا پێی دابوو دوور بووین جارێکی دیکە مەشەقەت و دژواری کەوتە ناومان"
مەلا بەشیر لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە خودای گەورە لە قورئانی پیرۆز فەرموویەتی کە پێغەمبەرەکەی ناردووە بۆ ئەوەی ئایەتەکانی بخوێنێت و مرۆڤایەتی لە هەموو جۆرەی پیسی و خراپی دوور بکات و بۆیە کتێب و حیکمەت فێری کردووە و وتی:
"بەڵێ، ئەی مسوڵمانەکان! ئەمڕۆ لەبەر ئەوەی جارێکی دیکە لە رابەرایەتی ئەو دوور بووینەتەوە و لەو ئەخلاقەی کە خودا پێی داوە دوور بووینەتەوە جارێکی دیکە مەشەقەت و دژواری کەوتە ناومان. کێشەکانی کەسایەتی، خانەوادەیی، کۆمەڵایەتی و مرۆیی زیاد بوون. مسوڵمانەکان زەلیل بوون و بوونە دوژمنی یەکتر. لە جوانیەکان دوور بوون. شتێک جگە لە نەخۆشی لە ناوماندا نەما. هەموو کەسێک لە دوای رابەرێکدایە. هەموو کەس لە دوای چارەیەکدایە. گوێ لە رێبەرەکەمان بگرین کە چ دەفەروێت؟ 'پابەندی ئەو شتە ببە کە وەحی کراوە، بێ گومان ئەتۆ لە رێگای راستدای.'
رێگای راست هی خودا و پێغەمبەرەکەیە. دەڵێین پێغەمبەرەکەمان نموونەی ژیانەکەمانە. خودای گەورە لە ئایەتێکی دیکە دەفەرموێ. خوشک و براکانم، ئایا کردەوەکانمان بۆ خودا نییە؟ تەماشا بکەن خودا چی دەفەرموێ. ئەگەر حەزتان لە خودا بێت پەیڕەوی لە پێغەمبەر بکەن. واتە دەبێت پێغەمبەر بۆ خۆمان بکەین بە رابەر. هیدایەت بە شوێنکەوتنی پێغەمبەر دەبێت. ئەگەر شوێنکەوتووی ئەو نەبین چۆن هیدایەت دەبین. ئەگەر ئەو شتە بەجێ نەهێنین بە ئامانجەکەمان ناگەین. هەروەها خودا دەفەرموێ کە پێغەمبەر لە سەر ئەخلاقێکی گەورەدایە. لە ئایەتێکی دیکەدا دەفەرموێ کە ئەو وەکو رەحمەت بۆ جیهانیان ناردراوە. لەو ئایەتانە تێ دەگەین کە ئەگەر داوای هیدایەت دەکەین دەبێت بە پێی فەرمانی خودا لە دوای پێغەمبەرەکەماندا بچین."
"ئێوە ئەڤیندارانی پێغەمبەرن؛ خۆشەویستانی خودا و پێغەمبەرەکەین"
مەلا بەشیر لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو کەسانەی وازیان لە ئەخلاقی پێغەمبەر هێناون زەلیل بوونەتەوە و وتی، "تەماشە بکەن مسوڵمانەکان زەلیل بوونەتەوە، بوونەتە دوژمنی یەکتر، لە عیبادەت دوور بوونەتەوە. نەوەکەمان لە ئەخلاقی ئیسلامی دوور بووە. بووینە دوژمنی یەکتر و لە شوێنی ئەخلاق بێ ئەخلاق و لە شوێنی عیبادەت بێ عیبادەتی هاتووە. تەماشە بکەن، مسوڵمانەکان لە هەموو شوێنێک بندەستن. لە ژمارەیەکی زۆر شوێنی دونیا خوشکەکانمان لە زیندانەکاندانە. لەبەر ئەوەی زەلیل بووین لەو رەوشەدایین. تەنها بە شوێنکەوتنی پێغەمبەر و سونەتەکەی هیدایەت دەبین. خوشک و براکانمان کە لێرە کۆبوونەتەوە بڕیارێکیان داوە. دەڵێین؛ رزگاری ئێمە بە خودا و پێغەمبەرەکەیە. ئێوە ئەو شتەتان هەڵبژارد کە ئەهلی ئیمان هەڵدەبژێرێت. ئەو کەسانەی لە تەلەڤیزیۆنەکانیش تەماشا دەکەن ئەم بڕیارەیان هەڵبژاردووە. هەڵبژاردەیان خودا و باوەڕدارانە. ئێوە ئەهلی عیبادەتن، ئەهلی نوێژن. چەند رۆژ پێشتر لە مانگی رەمەزاندا بوون. مومکین نییە ئێوە شوێنکەوتووی خراپەکان بن. ئێوە ئەڤیندارانی پێغەمبەرن؛ خۆشەویستانی خودا و پێغەمبەرەکەین. دۆستانی ئێوە خودا و پێغەمبەر و ئەهلی ئیسلامن. خودا ئەو رۆژە لە کاتێکی نزیکدا نیشانی ئێمە بدات. کێشە و دەردەکانمان تەنها بە شوێنکەوتنی پێغەمبەر کۆتایی دێن. ئێمە دوای ئیمان هێنان دەبێت شوێنکەوتووی بین. خودا بە حورمەتی ئەم رۆژە شەفاعەتی پێغەمبەر نەسیبی ئێوە بکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە هێڵی سنووری وان دەست بەسەر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەردا گیراوە.
لە شارۆچکەی چەلیکخانی پارێزگای سەمسوور بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٦ رووی دا.
لە ماوەی ٢ ڕۆژی ڕابردوودا لە ترابزۆن، فاشیست و ڕەگەزپەرستەکان هێرشیان کردە سەر هودا پار و ئەوانەی پشت ئەم هێرشانە یەک بە یەک خۆیان ئاشکرا کرد.
١٢ ساڵ بۆ سەر شەهید بوونی عبیدالله دوورنا یاریدەری سەرۆکی دەزگای مستضعف-دەر لە گەڤەر بە دەستی پەکەکە تێپەڕی بەڵام هێتشا بکوژان نەدۆزرانەوە و ڕووداوەکە بۆتە ڕووداویکی فاعلی مەجهول.