الرشاق: وەڵامی کۆمەڵکوژیی نابلوس دەدرێتەوە

عیزەت الرشاق ، ئەندامی دەفتەری سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) رایگەیاند، " وەڵامی کۆمەڵکوژیی رژێمی داگیرکەری سەهۆنی لە نابلوس دەدرێتەوە."
عیزەت الرشاق ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، لە بەیاننامەی خۆیدا سەبارەت بە کۆمەڵکوژیی ڕژێمی داگیرکەری سەهیۆنی سەرلەبەیانی دوێنێ لە شاری نابلوس لە باکووری کەرتی رۆژئاوا، رایگەیاند، "بەردەوامی سیاسەتی تیرۆر و کۆمەڵکوژی رژێمی داگیرکەر، سروشتی تیرۆریستی و خوێناویی خۆی ئاشکرا دەکات."
الرشاق ئاماژەی بەوەدا کە سیاسەتەکانی ڕژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ کوشتنی منداڵانی نوخبەی گەلی فەلەستین بە خوێنساردی لە نیوەی ڕۆژدا بێ وەڵام نابێت و بەرخۆدانی فەلەستینیش وەڵامی ئەو کارانە دەداتەوە.
الرشاق بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە نابلوس شاخی ئاگرە و هەموو شار و شارۆچکەکانی فەلەستین لەگەڵیدایە، بانگهێشتی هەموو هێزەکانی خۆڕاگری لە ناوەوە و دەرەوەی فەلەستین کرد بۆ ئەوەی هەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر بە دەستدرێژییەکانی ڕژێمی داگیرکەر و وەڵامی پێویست بدەنەوە.
حەسەن قەتنانی، موعاز مسڕی و ئیبراهیم جیبر موجاهیدییەکانی کەتائیبی عیزەتین قەسام دوێنێ لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران لە نابلوس شەهید بوون کە بەرپرسیارن لەو چالاکییەی کە تێیدا سێ ژنی سەر بە چەتەکانی گەریلاکانی ڕژێمی داگیرکەر نزیکەی مانگێک لەمەوبەر لە ئەغوارکوژران . لە کاتی هێرشەکەدا شەڕ دەرکەوت و ١٤ کەس بریدار بوون و ١٥٣ کەسیش تووشی بۆبمی گازی بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
یڤگێنی پریگۆجین دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمنی ڤاگنەر رایگەیاند کە تەقەمەنی پێویستیان لە سوپای رووسیا پێنەدراوە و رایگەیاند کە لە بەهموت دەکشێنەوە.
وەزیری بەرگری تورکیا کوشتنی ١٣ ئەندامی پەکەکە لە رۆژئاوا و هەرێمی کوردستان رادەگینێت.
کاترین ڕوسیل بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونیسێف رایگەیاند کە لە ململانێکان کە دوای هەوڵی کودەتاکە لە سوودان سەریان هەڵدا، ١٩٠ منداڵ کوژراون و ١٧٠٠ منداڵیش بریندار بوون.