پەکەکەی زەححاکی قەومی کورد و کومەڵکوژییەکانی ئەنجام داوە

پەكەكە لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە چەندین كۆمەڵ كوژی لە ناوچەكانی كوردستانی باكور ئەنجام داوە، منداڵ و گەنج و پیری كوشتون، هێرشی سەر مزگەوتەكانی كردوە.
ئەو كۆمەڵ كوژی و تاوانەی پەكەكە لە ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٩٠ لە ناوچەكەكانی كوردستانی باكور ئەنجامی داون تا ئێستا لە بیر نەكراون. پەكەكە لە ساڵی ١٩٧٨ دامەزراوە، لە مانگی تەموزی ١٩٨٤ یەكەم هێرشی دەست پێكرد لە ئێڕوحی ناوچەی سیڕت و شەمزینان و جۆلەمێرگ بو. ئەو هێرشانەی پەكەكە لە توركیا قۆناغێكی نوێی دروست كرد.
لەو هێرشانەی پەكەكە بۆ سەر هاوڵاتیانی ئەنجام داون بە سەدان منداڵ و ئافرەت و گەنج و پیر كوژراون تاكو ئێستاش ئازارەكان لە بیر نەكراون وەكو یەكەم ڕۆژی كارەساتەكانە. هەروەها بە هەزاران خانەوادە ستەمیان لێ كراوە.
ئەوەی چەندین ساڵ بە سەر کۆمەڵکوژیەکە تێپەڕی بەڵام هێشتا ئێش و ئازاری کۆمەڵکوژیەکە لە بیر نەچووە.
بەشێك لەو كۆمەڵكوژیانەی پەكەكە ئەنجامی داون
كۆمەڵ كوژی گوندی سووسا
پەکەکە لە ساڵانی ٩٠ لە كوردستانی باكور بەردەوام هێرشی دەكردە سەر ئەو كەسانەی هەڵگری ناسنامەی ئیسلامی بوون، بە هەمو جۆرێك ئازاری دەدان، تەنانەت چەند جارێك هێرشیان كردە سەر مزگەوتەكان دیار ترینیان" مزگەوتی سووسایە كە ٥ كیلۆمەتر لە شارۆچكەی فاڕقین دورە. لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٩٢ پەكەكە هێرشی كردە سەر گوندی سووسا لەناو مزگەوت نوێژ خوێنانی دەست ڕێژی گولە كردن ١٠ مسوڵمان شەهید بوون ٥ یش بریندار بوون، ئەمە گەرەترین تاوانە كە پەكەكە لە ناوچەكە ئەنجامی دابێت، كاردانەوەی زۆری لێ كەوتەوە ٢٦ ساڵە بەردەوام یادی دەكرێتەوە، بەم كارە پەكەكە سەلماندی كە دژی ئیسلام و مسوڵمانەكانە.
پەكەكە ١٥ مسوڵمانی لە ناو مزگەوتی گوند دەست بەست كردبو بەلولەی چەكەكان سوكایەتیان پێكردن، ئەوەی زۆر كاریگەر بو ٤ برایان بەیەكەو شەهید كردن. ناوەكانیان زەكی تەمەن ١٢ ساڵ، مەدەنی ١٨ ساڵ، م. مەكی ١٩ ساڵ، م. سەید فیدانج ٢٨ ساڵ؛ ئەمین ١٥ ساڵ، عەدنان ٢٠ ساڵ، ئەحمەد كەنتار ٥٨ سال، م. عەلی ئوسلو ٢٦ ساڵ، حوسەین چەتین كای ٣٠ ساڵ، مەلای گوندی سووسا بەناوی عبدالله ئوگاس تەمەن٣٧ ساڵ شەهید كران. ٥ كەسیش بریندار كاربوون گواسترانەوە نەخۆشحانەی فاڕقین و نەخۆشخانەی دیجلە لە پارێزگای دیاربەكر.
كۆمەڵ كوژی ئۆڕتاباغ
لە ٢٢ی كانونی دووەمی ساڵی ١٩٨٧پەكەكە هێرشی كردە سەر گوندی ئۆڕتاباغ سەر بە پارێزگای شڕناخ لە كاتی ئاهەنگی بوك گواستنەوە. ڕومانەیان خستە ناو هاوڵاتیان لە ئەنجامدا ٨ كەس كوژران، لەناویاندا ٢ منداڵ و ٤ ئافرەت ٢ پیاو بوون. پەكەكە چونە سەر خانوی ئەو ماڵەی بوكیان دەگواستەوە ڕومانەیان خسە ناو خەڵك ١٥ كەسیش بریندار بوون، پەكەكە بۆ ئەوەی وەك ڕاستی ئەو هێرشە نیشان بدات لە بڵاو كراوەكانی باسی لەوە كرد كە ئەو ماڵە پارێزگاریان لە گوند كردوە بە لایەن گری دەوڵەتی توركیا ناویان هێنان.
كۆمەڵ كوژی گوندی زاخوران و گوندی كەپۆرتی
پەكەكە لە ٢٣ی كانونی دووەمی ١٩٨٧ لە مەیدانی ناوچەی سەر بە پارێزگای ماردین ١٠ هاوڵاتی كوشتن. ئامینە ئاچایا لەو ڕۆژەی پەكەكە هێرشی كرد ٤ منداڵ و پیاوەكەی كوژراون بەم شێوەیە باسی لە ڕوداوەكە كرد:"٤ مناڵ و پیاوەكەم بە شێوەیەكی زۆر بێ ویژدان بە بەر چاوی من كوژران. لەو كات من لە دەرەوە بوم من لەو هێرشە ڕزگار بوم. دواتر ڕومانەیان گرتە من ماڵی ئێمەیان دایە بەر گولە، منداڵەكانی ترم كوڕی گەورەم ٧ ساڵی بو هەروەها كچەكانیشم یەكێكیان تەمەنی ساڵێك و نیو بو ئەوانەی تریش ٣ ساڵی و٦ ساڵی بوون، ئێمە لە ژێر ئەو ئێش و ئازارە ماینەوە. خودا تۆلەمان بكاتەوە پشتیوان بەخوا ئەوانیش ئێش و ئازار و مردن دەبینن."
كۆمەڵ كوژی گوندی پینارجیك
پەكەكە لە ٢٠ حوزەیرانی ساڵی ١٩٨٧ لەگوندی پینارجیك سەر بە شارۆچكەی مەهسەرتای لە پارێزگای ماردین هێرشیان كردە سەر گوندەكە ٣٠ هاوڵاتیان بەشێوەیەكی زۆر ناشرین كوشتن لەناویاندا ١٦ منداڵ بوون، ٦ ئافرەت بوون، ٨ پیاو بوون. شێخ موس كە خێزانەكەی لەگەڵ ٢ براو ٥ منداڵ و برازاكەی بە دەستی پەكەكە لەو هێرشە كوژراون، بەم شێوەیە باسی لە ڕوداوەكە كرد، لە ٢٠ حوزەیرانی ساڵی ١٩٨٧ دەمەو ئێوارە بو لە ٣ لاوە پەكەكە هێرشی كردە سەر گوند. یاوز شاهێد حاڵی هێرشەكە لەهەمان كات ڕاسپێردراوی دەوڵەت بو لەو كات، دەربارەی هێرشی پەكەكە بۆ سەر گوند وتی:" ئێمە بەرەنگاریان بوینەوە تاكو گولەی تفەنگەكانمان كۆتای هات، دواتر كەوتنە ناو گوند ٣٠ كەسیان كوشت لەناویاندا خێزان و منداڵەكانی منیش كوژران.
كۆمەڵ كوژی گوندی هەڕا بەگ
كارەساتی ٨ی تەموزی ساڵی ١٩٨٧ بەم شێوەیە بو،" پەكەكە لە گوندی هەرابەگی سەر بە قەزای میدیاتی پارێزگای ماردین هێرشی كردە سەر ماڵێك ٩ كەسی كوشتن لە ناویاندا ٧ منداڵ بوون لەگەڵ ٢ ئافرەت. لە هەمان كاتدا پەكەكە هێرشی كردە سەر گوندی پەجەنەك كە ٢٠ خولەك لەگوندی هەڕابەگ دورە، بە شێوەیەكی زۆر وەحشیانە ٢٠ هاوڵاتی كوشت لەناویاندا منداڵ و ئافرەتیش هەبوون. كاتێك پەكەكە هێرشی سەر گوندەكە لە گوندەكانی نزیك بۆ مەڕاسیمی ناشتن بەهانای هاوڵاتیانی گوندی پەجەنك هاتبوون، بەڵام لە ڕێگا پەكەكە لە ئۆتۆمبێلی ئەوانیشی دابو ٣ كەس مردن ١٣ كەسیش بریندار بوون، شایەنی باسە پەكەكە لە گۆڤاری سەربەخۆبوون، كە زمان حاڵی پەكەكە بو لە ساڵی ١٩٨٧ باسیان لەو كۆمەڵ كوژیە كردبو."
كۆمەڵ كوژی جیفتەكاڤاك
پەكەكە لە ٢١ی ئەیلولی ساڵی ١٩٨٧ هێرشی كردە سەر گوندی جیفتەكاڤاك و گونەی جایا لە پارێگای شڕناخ ١١ كەسی كوشتن لە ناویاندا ٥ ئافرەت بوون، هەروەها ٢ یان دوو گیان بوون، ٤ منداڵیش كوژران، ٢ كەسیش بە سەختی بریندا كرابوون. لە هەمان ڕۆژ ٢٥ پەكەكە لە كاتژمێر ٢١.٠٠ ی ئێوارە هێرشیان كردە سەر ماڵی ڕەفعەت گۆنگۆر سەرەتا چەند ڕومانەیەكیان خستە ناو ماڵەكەی دواتر بە چەك كەوتنە ناو ماڵی. ئەندامێكی ئەو ماڵە كە بە برینداری ڕزگاری ببو بەم شێوەیە باسی لە ڕوداوەكە دەكرد:" كاتێك پەكەكە هاتنە ناو ماڵكەمان بەشێوەیەكی زۆر ناشرین بە بابی منیان وت كوانێ ئەحمەدی كوڕت؟ ڕادەستی ئێمەی كە، دواتر هێزێكی زیاتر هاتنە ماڵەكمان چەكیان لەناو دەست بو، لەو كات كۆمەڵ كوژی دەستی پێ كرد، ئەم هەواڵەش بەهەمان شێوە پەكەكە لە گۆڤاری خۆیان كەناوی سەربەخۆبوونە لە ئەیلولی ساڵی ١٩٨٧ دانیان بەو كۆمەڵ كوژە نابو.
كۆمەڵ كوژی یاگز یۆمەك
لە ٢٨ی ئاداری ساڵی ١٩٨٨ پەكەكە دەستی بەسەر گوندی یاگز یۆمەك داگرت، بەڵام ئەم جارە ئامانجیان شوانەكان بو. پەكەكە ٩ شوانی گوندەكەی دەست بەسەر كرد دواتر بەشێوەیەكی زۆر ناشرین هەر ٩ شوانەكەیان خەنكاندن. لە ڕێكخستنەكانی خۆیان وا بڵاویان كردەوە كە ئەو شوانانە گومان دەكرا بە كرێ گیراوی دەوڵەت بن بۆیە وایان بەسەر هێنان.
كۆمەڵ كوژی گوندی بەهمەن
پەكەكە لە نۆی گولانی ساڵی ١٩٨٨ دەستی بەسەر گوندی بەهمەن داگرت كە سەر بە شارۆچكەی نوسەیبینە لە پارێزگای ماردین، لە یەك خانەوادە ١١ كەسیان كوشتن لەناویاندا پیاوێك و ٢ ئافرەت و ٨ منداڵ بوون. ئەو كەسانەی لەو ڕۆژ بە ناحەق كوژران ئەمانە بوون: عائیشە جەلیك تەمەن ٢ مانگ، فكری چەلیك ٢ ساڵی، نارین جەلیك ٣ ساڵی، فاتیمە چەلیك ٥ ساڵی، موسلیم چەلیك ٧ ساڵی، نیازی جەلیك ٩ ساڵی، عبدالرحمن جەلیك ١٢ ساڵی، زەكیە جەلیك ١٥ ساڵی، خەدیجە جەلیك ٣٥ ساڵی، عبد الكریم جەلیك ٤٧ ساڵی، فەریدە بۆزكور ٤٠ ساڵی. بۆ زانیاری جەلیك نازناوی خانەوادەكەیان بو ئەمانە هەمویان بە دەستی پەكەكە لە یەك كات كوژران.
هەروەكو لە بەشی یەكەم باسمان كرد پەكەكە لە دوای دامەزراندنی لە ساڵی ١٩٧٨ دەستی كرد بە ئەنجام دانی كوشتن و تاوان بەتایبەت لە ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٩٠ شایەنی باسە دیار ترین و گورەترین كارەسات كە بۆتە برینێكی ساڕێژ نەكراو ئەو كۆمەڵ كوژیە بو كە پەكەكە لە ٢٦ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٢ لە گوندی سووسای سەر بە شارۆچكەی فاڕقین ١٠ مسوڵمانی لەناو مزگەوت بەشێوەیەكی وەحشی گەرانە كوشتن.
بەشێك لەو كۆمەڵ كوژیانەی پەكەكە ئەنجامی داون
كاتێك باسی ڕوداوی ٢٤ی تشرینی یەكەمی ساڵی ١٩٨٩ دەكەین دەردەكەوێت پەكەكە دەست بە خوێنە، ئەم جارە پەكەكە دەستی گرت بەسەر گوندی ساتەیا حەڤارگا لە ناوچەی جۆلەمێرگ. بە شێوەیەكەی زۆر ناشرین ٢٨ كەسیان كوشتن، لەناویادنا ئەم پەپولەیەش هەبوون؛ ئەلیف تەمەنی ساڵ و نیوێك بو، موستەفا ٢ ساڵی، ڕەفعەت ٣ ساڵی، حەلیمە ٤ ساڵی، جوبڕایل ٥ ساڵی بو، ئەمانە بەشێوەیەكی وەحشی گەری كوژران. هەروەها كاتێك دونیا تاریك بو، پەكەكە هەریەكە لە كەمال دۆغان، موحەمەد ڕەشید ئایكوت، عبدالرحمن گەزگینجی، موحومەد كیبریس، ئەكڕەم بۆز دەست بەسەر كردن. پەكەكە لە ٢٤ی تشرینی یەكەمی ساڵی ١٩٨٩ بە هاوان هێرشی كردە سەر ماڵی ئایكوت، پەكەكە ئافرەت و منداڵەكانی لەماڵ دەرهێنان بەیەك جاری بەشێوەیەكی زۆر وەحشی گەری هەمویانی كوشتن. پەكەكە بەوەش نەوەستا بەڵكو دوای كوشتنی خانەوادەی ئایكوت ماڵ و سەروەتیان بە تاڵان برد، هەروەها ٣٠٠ سەرە بزنیان دزی.
كۆمەڵ كوژی جەڤری ملی
لە ئێوارەی ١٠ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٠ گروپێكی پەكەكە ژمارەیان ٥٠ كەس دەبو لە سێ قۆڵەوە گوندی جەڤری ملی و گوندی بەهادی ئاك توگو كەبە "هادی ئاغا" دەناسراوە سەر بە پارێزگای شڕناخ گەماڕۆیان دان، كاتژمێر ١١.٠٠ی شەو هێرشیان كرد. دەیان ویست كۆمەڵ كوژیێكی گەورە ئەنجام بدەن، لە هێرشی پەكەكە بۆ سەر گوند بەر پەچیان درایەوە لە لایەن ئەو كەسانەی ڕاسپێردراوی دەوڵەت بوون، بۆ پارێزگار نزیكەی ٢ كاتژمێر شەڕ بەردەوام بو. پەكەكە بە بۆمبی دەست(هاوان) هێرشیان كردە سەر ماڵەكان لە ئەنجام دا ٢٧ منداڵ و ئافرەت كوژران بە شێكیان بە سوتان گیانیان لە دەست دا. هەروەها لەو هێرشە ٤ كارمەندی دەوڵەت كوژران، ٦ هاوڵاتی گوند بریندار بوون، یەك پەكەكە كوژرا. لەو ڕۆژ منداڵێكی تەمەن ٣ ساڵ بەناوی سەعید كایرای بە دەستی پەكەكە بەسەختی بریندار كرابو لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.
كۆمەڵ كوژی پازارجیك و چاغلەیە ناجەریت
پەكەكە لە ١٤ی تەموزی ١٩٩١ هێرشی كردە سەر گوندی پازارجیك لە ناوچەی چاغلەیە ناجەریتی سەر بە پارێزگای قەهرەمان ماڕاش لە ئەنجامدا ٩ كەس كوژران. دوای كوشتنی ئەو ٩ كەسە پەكەكە تەرمەی هەمویانی سوتاند، شایەنی باسە لەناویاندا منداڵ و ئافرەتیش هەبوون. لە گۆڤاری سەربەخۆبوون كە زمان حاڵی پەكەكە بو، وەكو خیانەت كار باسیان لەو كەسانە كردبو، ئەو كەسانەی بەم شەوەیە كوژران ناویان بە ئازای و بە جەرگی بڵاو كرایەوە.
كۆمەڵ كوژی گوندی سوتلو
لە ١١ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٢ پەكەكە لە قەزای تاتوانی سەر بە پارێزگای بەدلیس ڕێگەی لە پاسێك گرت ١٣ كەسیان بە شێوەیەكی زۆر ناشرین كوشتن زەمیرخان لیشكە، براكەی بە دەستی پەكەكە كوژرابو لە و ڕوداوە بەم شێوەیە باسی ئەو كۆمەڵ كوژیەی كرد:" لە ١١ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٢ برای من بە ئۆتۆمبێلی خۆی چو بۆ گوندی سوتلو. برای منیان ڕفاندو كوشتیان. كاتەكە ئێوارە بو دواتر تەرمەكەیان هێنایەوە ناو گوند ئێمە ئاگادار كراینەوە. هەروەها وتیان ١٣ كەس كوژراون، برایەكی ترم چوە شوێنی ڕوداوەكە بینی ئۆتۆمبێل هەر ئیشی دەكرد. كەسەكانیان لە ئۆتۆمبێل دابەزاند بو یەك كیلۆمەتریان دور خستبوونەوە دواتر كوشتبویان، ٩ هاوڵاتی یەك گوند بوون پەكەكە كوشتی. هەروەها ئەو سێ كەسەی تر كە پەكەكە كوشتبوی شوانێك خەڵكی سیڕت بو، مەلایەكی نۆشینی بو لەگەڵ كەسێكی ناوچەی موتی هیزانی.
كۆمەڵ كوژی گوندی هەوەك
لە ٢١ ئابی ١٩٩٢ ئەم جارە پەكەكەی دەستی بەخوێن هێرشی كردە سەر گوندی هەوەكی سەر بە پارێزگای بەدلیس. دەستیان بەسەر گوند داگرت زوڵم زۆر داریان دەكرد، بەڵام كارمەندانی دەوڵەت بەرپەچیان دانەوە پەكەكە هەڵسا بە سوتاندنی گوند دواتر ١٣ كارمەندی دەوڵەتی دەست بەسەر كردو ڕفاندی. بە پێی زانیاری خەڵكی گوند ژمارەی پەكەكە ١٠٠ كەس دەبوون، پەكەكە هەموهاوڵاتیانی گوندیان لە مەیدانێك كۆ كردنەوە كەسێك بەناوی حاجی سەعید وتی داوا دەكەین كارمەندانی دەوڵەت چەك دانێن، لەو كات ٤ كارمەند ئامادە بوون،بەڵام یەكێكیان قەبولی نەكرد چەك دانێت لە هەمان كات كوشتیان. پەكەكە لە ڕێگای گوند كەمینەی دانابو بۆ ئەوەی كە هێزی سەربازی هات لێیان بدەن كە پەكەكە ترسی پێ گەشت ئەو خەڵكەی لە ناو مەیدان كۆی كردبوونەوە تەقەی لێ كردن، لەو گوند ٣٠ كەسیان بە ناحەق كوشتن.
پەكەكە جگە لەوەی بەردەوام تاوان و كۆمەڵ كوژی ئەنجام داوە، بە بیركردنەوەی چەپ بەردەوام دژایەتی ئیسلام و مسوڵمانەكانی كردوە هێرشی كردۆتە سەر مزگەوتەكان نوێژ خوێنانی لە ناو مزگەوت دەست ڕێژی گولەی كردون. بەناو بانگ ترین ئەو كۆمەڵ كوژیانەی كە پەكەكە ئەنجامی داوە كوشتنی ١٠ مسوڵمان و ٥ بریندار لە ناو مزگەوتی گوندی سووسا، لەساڵیادی كۆمەڵ كوژی شەهیدەكانی سووسا بەردەوام باسی ستەم تاوانەكانی پەكەكە دەكرێت.
بەشێكی تر لەو كۆمەڵ كوژیانەی پەكەكە ئەنجامی داون
كۆمەڵ كوژی باشباغلار
پەكەكە لە ٥ی تەموزی ساڵی ١٩٩٣ هێرشی كردە سەر گوندی باش باغلەر لە ناوچەی كەمالەی سەر بەپارێزگای ئەرزنجان. پەكەكە لە كاتی نوێژی ئێوارە هێرشی كردە سەر گوند ٢٨ كەسیان كوشتن لەناویاندا مامۆستا عادل كە پێش نوێژ و وتار خوێنی گوندەكە بو شەهید كرا، پەكەكە بەوەش نەوەستا ئاگری بەردایە گوندەكە. هەر بەهۆی سوتاندنی گوند ٥ كەسیش بە سوتان گیانیان لە دەستدا. هەروەها پەكەكە زێڕو زیوی ئافرەتانی هەمو دزی. بەهۆی هێرشی پەكەكە گوند تەواو خراپ بو ٧٠ منداڵیش یەتیم بوون، بەپێی لێكوڵینەوەكان لەو شەو ٥٨٤ گولە تەقێنرا.
هاوڵاتیێك لەو ڕۆژەی پەكەكە كۆمەڵ كوژی ئەنجامدا شاهێد حاڵی ڕوداوە كە بو باسی لەو هێرشە وەحشی گەریە كرد:" ئێمە هەوڵماندا نوێژی ئێوارە بكەین، نەوەی من هاتە لام، وتی هێز هاتۆتە ناو گوند. منیش دەرگام داخست، كاتێك دەرگام داخست ئەوان گەشتنە لای ئێمە داوایان كرد دەرگا بكەمەوە، بەڵام من دەرگام نەكردەوە، ئەوان ڕۆشتن من نوێژم كرد، دەنگی تەقە هات لە پەنجەرە بینم دەستیان بەسەر گوند داگرتوە دەرگای دراوسێی ئێمەیان شكاند پیاوەكانیان هێنانە دەرەوە دەست بەسەریان كردن.
كەسێك لەسەر سەریان وەستابو لولەی تفەنگەكانی كردبوە پیاوەكان. دواتر چەند كەسێك هاتن دەرگای ماڵی منیان شكان هاتنە ژورەوە، وتیان كوا پیاوەكان هەڕەشەیان كرد من و بوكم و نەوەكانم لە ژورەوە بوین ئێمەیان بەزۆر خستە دەرەوە كەوتنە ناو ماڵ پارەو شتیان تالان دەكرد، لەهەمان كات بینیم ماڵەكەمان بۆمب ڕێژ دەكەن. ماڵیان سوتاندین من وتم ئازارم مەدەن من پیرم نەخۆشم، بەڵام ئەوان بەردەوام بوون. ئێمەیان بردە شوێنێك هەمو ئافرەتەكانیان كۆ كردبوونەوە. تێنتیان لە دەورە دادەناین. هەرچی ماڵ و ئۆتۆمبڵ هەبو لەگوند سوتاندیان هەروەها ٢٨ كەسیان بەشێوەیەكی زۆر ناشرین كوشتن، لەو كات تەلەفۆن نەبو تاكو لایەنەكان ئاگادار بكەینەوە."
كۆمەڵ كوژی گوندی دەرینجە
پەكەكە لە ٢١ ئابی ساڵی ١٩٩٣ لە ناو حەوشەی قوتابخانە لە گوندی دەرینجەی سەر بەشارۆچكەی بایكانەی پارێزگای سیڕت ٢٢كەسیان كوشت لەناویاندا ١٣ منداڵ بوون. هەروەها گروپێكی پەكەكە كە دەستیان بەسەر گوند داگرت بو، لە خانەوادەی ئەردەن منداڵێكی ٣ مانگی لەگەڵ ئافرەتێكی دوگیانیان كوشتن. زەمان ئەردەم شاهێد حاڵی ڕوداوە كەبو بەم شێوەیە باسی لە كۆمەڵ كوژی كرد. لەو كۆمەڵ كوژیەی پەكەكە ئەنجامی دا هاوسەرم، ٣ منداڵم، دایكم، برا و برازام كوژران.
ئەردەم بەم شێوەیە بەردەوام بو لە قسەكانی:" خەڵك لەو كات لە نێوان دوو ئاگر دابو، ئەو كات من ڕاسپێردراوی دەوڵەت بوم. ئەوانەی ڕاسپێردراوی دەوڵەت نەبوونایە دەوڵەت زوڵمی لێ دەكردن. هەروەها كاتێك دەبوونە ڕاسپێردراوی دەوڵەت پەكەكە زوڵمی لێ دەكردن. ئێمە بەم شێوەیە لەنێوان دوو ئاگر دابوین، ئێمە بۆ ئەوەی پارێزگاری لەگوندی خۆمان بكەین بوینە ڕاسپاردەی دەوڵەت، ئەو كاتەی پەكەكە هێرشی كرد من لە دەوام بوم دەنگی تەقە هات چەكی گەورەیان بەكار هێنا شتێكی لە ناكاو بو.
ئێمە بەرپەچی هێرشەكەمان دایەو گولە وەك باران دەبارین، ئێمە ئاگادار نەبوین كە منداڵەكانمان لە قوتابخانە كوژراون. كاتێك چومە بەردەم قوتابخانە وەك قەسابخانە بو خێزانی برام بە هانای مناڵەكان چبو لە ناو خوێن دابو منداڵی ٣ مانگەیان كوشت بو من سەر سام بوم، ناڵە ناڵی بریندارەكان دەهات، لەو ڕۆژ سێ كاتژمێر و نیو شەڕ بەردەوام بو هێزی سەربازی دەوڵەت زۆر درەنگ هات.
ڕوقیە ئەردەوم، لەو كۆمەڵ كوژیەی پەكەكە لە گوند ئەنجامی دابو كەس و كاری كوژراون بەم شێوەیە باسی لە نەهامەتیەكانی دەكرد:" ئێوارە كاتژمێر نۆی شەو بو ئێمە لە ماڵەوە دانیشتبوین لە ناكاو دەنگی تەقە هات. من چومە دەرەوە دەنگی هاوراو ناڵە و گریان دەهات. كاتێك چوم بۆ لای قوتابخانە دیمەنی كوشتنم بینی من سەرسام بوم. منداڵ و ئافرەت بە كۆمەڵ كوژرابوون تەرمەكان لەسەر یەك كەوتبوون. دیمەنێكی زۆر ناخۆش بو دەنگی بریندارەكان دەهات بینیم ئافرەتێكی دووگیان بریندار بو. داوای یارمەتی لەمن كرد، نایتوانی هیچ بكات لە سەر زەوی كەوتبو من بەرزم كردەوە پشتم دایە دیواری قوتابخانە سەرقاڵی بریندارەكانی تربوم. من دەم قیڕان هاوارم دەكرد تاكو خەڵكی گوند ئاگادار بكەمەوە بە هانایان بێن. بەڵام پەكەكە وەك باران گوڵە یان بەسەر گوند دەباراندن. پەكەكە هێزێكی زۆری هێنابوە سەر گوند. پەكەكە هاوڵاتیانی گوندیان لە چەند خانوێك كۆ كردبوونەوە منداڵ و ئافرەت و پیریان كوشتن. لەو كاتەی پەكەكە خەڵكی دەكوشت منداڵێك بە پەكەكەی وتبو من مەكوژن، دایكم نیە من یەتیمم؛ بەڵام پەكەكە زۆر بێ ڕەحمانە ئەویشیان كوشت."
كۆمەڵ كوژی شارۆچكەی یاڤی
پەكەكە لە بەرواری ٢٥ی ئابی ساڵی ١٩٩٣ هێرشی كردە سەر شارۆچكەی یاڤی لە پارێزگای ئەرزەڕۆم، بە قەڵابەیەك كە دزی بویان هاتبوونە ناوچەكە لە كاتژمێر ١٩.٣٠ بە شێوەیەكی وەحشیانە تەقەیان لە قاوەخانەیەك كرد لە ئەنجامدا ٣٥ كەس كوژران. لەو ڕۆژ ٥٠ كەسیش بریندار بو.
ئەو كۆمەڵ كوژیەی لە مادەن ئەنجام درا
لە یەكی كانونی دووەمی ساڵی ١٩٩٤ پەكەكە لە شارۆچكەی مادەنی سەر بە پارێزگای ئیلازغ ڕێگەیان لە پاسێك گرت ٨ كەسیان لەناو پاسەكە كوشتن. پەكەكە لە گۆڤاری سەربەخۆبوون كە زمان حاڵی ئەوان بو بڵاویان كردەوە ٨ كەسەیان لەبەر ئەوە كوشتن، چونكە كارمەندی دەوڵەت بوون.
"شەهیدەكانی قەرەژداغ"
گوندی گۆگوەری لە ناوچەی قەرەژداغ دەكەوێتە نێوان پارێزگای دیاربەكرو ئورفە بەوە ناویان دەركردبو كە هەرگیز نەچونەتە ژێر بیرۆكەی پەكەكە هەر بۆیە لە ١٠ی ئاداری ساڵی ١٩٩٤ پەكەكە ڕێگەی لە پاسێك گرت ٥٠ هاوڵاتیانی گوندەكەی تیابو تەقەیان لێ كردن ١١ مسوڵمانیان شەهید كردن نزیكەی ٤٠ كەسیش بریندار كران.
ناوی ئەو كەسانەی لە هێرشی پەكەكە شەهید كران ئەمانە بوون:" إبڕاهیم داگتەكین،مەلا خدر ئایۆل، بەدری سۆسیال، موحەمەد خەلیل گۆلجەر، موحەمەد ئەمین گۆلجەر، تاجە دین پاڕلاك، خەلیل دەمیر، قوتبەدین ئایهان، موحەمەد ئایهان، حاجی ڕەمەزان یاشیل و ڕەمەزان گۆلجەر.
كۆمەڵ كوژی ئۆڕمانجیك وئاكیوەك
پەكەكە لە ٢١ كانونی دووەمی ساڵی ١٩٩٤ هێرشی كردە سەر گوندی ئۆڕمانجیك وئاكیوەك سەر بە پارێزگای ماردینن، ٢١ كەسیان كوشتن لەناویاندا ١١ منداڵ بوون.
دوو گروپی جیاوازی پەكەكە لە كانونی دووەم لە ساڵی ١٩٩٤ كاتژمێر هەشتی ئێوارە هێرشیان كردە سەر گوندی ئۆڕمانجیك و ئاكیورەك سەر بە شارۆچكەی سەڤور لە پارێزگای ماردین، لە كاتی هێرشی پەكەكە لە لایەن كارمەندانی دەوڵەت وڵامیان درایەوە شەڕو پێك دادان تاكو بەرە بەیان بەردەوامی هەبو، لە ئەنجامدا ٤ فەرمان بەری دەوڵەت كوژران. هەروەها منداڵ و ئافرەتەكان لەو شەو زۆر ترسا بوون، هەمویان لە ماڵێك كۆبوونەوە لە هەمان كات پەكەكە هێرشی كردنە سەر لە ئەنجامدا ١٥ كەس لە ناو ژن و منداڵەكان كوژران هەروەها ٨ كەسیش بەسەختی بریندار بوون دواتر ٢ لە بریندارەكان گیانیان لەدەستدا، لە بەرپەچدانەوەیان ٢ پەكەكە كوژران، پەكەكە لە گۆڤاری سەربەخۆبوون دانی بەو هێرشە نابو.
كۆمەڵ کوژی كرێكارەكانی كارگەی سەلدیرنە
لە ٥ی ئەیلولی ساڵی ١٩٩٥، پەكەكە لە نزیك گوندی سەلدیرنەی سەر بە شارۆچكەی سامانداگیە لەپارێزگای هاتای هێرشی كردە سەر كارگەیەك لە ئەنجامدا ٨ كرێكاریان كوشتن یەكیش برینداربو. بەپێی زانیاریەكان ئەو پەكەكەیانەی هێرشیان كرد ژمارەیان ١٥ كەس دەبو. دواتر پەكەكە لە گۆڤاری سەبەخۆبوون هێرشەكەی پشت ڕاست كردەوە هەروەها بە خیانەت كار ناوی هێنابوون.
كۆمەڵ كوژی شارۆچكەی داریكەت
لە ١١ی ئەیلولی ساڵی ١٩٩٤ جارێكی تر ٤٠ پەكەكە هێرشیان كردە سەر مازگرتی دەرسیم ٦ مامۆستایان كوشتن. دواتر پەكەكە كارمەندانی تەندروستی بەناوی موستەفا دەمیرتاش، حوسەین ڤاڕۆل و كازم كیلینج لەگەل خۆیان بردن ڕفاندیان.
پەكەكە لە خوێن ڕشتن تێر نەبو لە ١٣ی ئابی ١٩٩٦ لە سەر ڕێگای شەمەندەفەر لە گوندی ئاكجاشەهیری سەر بە پارێزگای سیواس ٨ كەسیان كوشتن، هەروەها لە گوندی كۆپرولوی لە مانگی كانونی دووەم ١٢ كارمەندی دەوڵەتیان كوشتن. لە ١٥ كانونی یەكەم لە ساڵی ١٩٩٧ لەگوندی یۆنەلیە سەر بە پارێزگای ماردین ١٢ كەسیان كوشتن.
كۆمەڵ كوژی پاڕكی كۆشویۆلو لە دیاربەكر
كاتێك باسی كۆمەڵ كوژی ١٣ ئەیلولی ٢٠٠٦ دەكەین لە پارێزگای دیاربەكر، ڕوی ڕەشی پەكەكە زیاتر دەردەكەوێت. پەكەكە لە نزیك پاركی كۆشویۆلو تەقینەوەیەكیان ئەنجامدا ١١ كەس بوونە قوربانی لە ناویاندا ئافەرتێك هەبو هەروەها ١٧ كەسیش بریندار بوون.
هێرش بۆ سەر دەرسخانە
لە شارۆچکەی یەنیشەهری شاری دیاربەکر لە کاتی دەرباز بوونی پاسێکی سەربازی ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبڕێژکراو لە پێش دەرسخانەیەک لە لایەن پەکەکەیەک بە ناوی ئەردال پۆلات تەقێنرا. لە ئەنجامی رووداوەکەدا ئەرەن شاهین، ردوان سووئەر، فەرهاد مووتلوو، ئەنگین تاشکین، سالح ئەکینجی و مەلەک ئیپەک قوتابیەکانی دەرسخانە و کارمەندێکی عەدلیە بە ناوی جەنگیز کایا گیانیان لە دەست دا و ٦٨ کەس بریندار بوون کە ٣٠یان سەرباز بوون.
ئەردال پۆلاتی پەکەکەیی و ٦ کەسی دیکە لە دادگایی دیاربەکر دادگایی کران. ئەردال پۆلات کە بووە هۆکاری کوژرانی ٧ کەس کە ٦یان قوتابی بوون و بریندار بوونی ٦٨ کەس ٩ جار سزای زیدانی هەتاهەتای قورس کراو بۆ ماوەی ٧٥ ساڵ وەرگرت.
هەروەها ئەو کەسانەی هاوکاریی ئەردال پۆلاتیان کردبوو ٦ ساڵ و ٣ مانگ سزای زیندانی بوونیان وەرگرت. دەرکەوت کە ئەردال پۆلات لە ساڵی ٢٠٠٢ بەژداری پەکەکە بووە و لە کەمپەکانی پەکەکە لە خواکوڕک و هنارێ شەهیدان و چیای قەندیل پەروەردەی سەربازی و سیاسی بینیوە و دواتر لە ناوچەی زاپ چووە ناو سنوورەکانی تورکیا و چووە شارۆچکەی لجیێ پارێزگای دیاربەکر. لەبەر ئەوەی لە ئەنجامی هێرشەکەدا قوتابیەکان گیانیان لە دەست دا لە سەرەتا پەکەکە هێرشەکە بە ئەستۆ نەگرت بەڵام دوای دەست بە سەر بوونی ئەردال پۆلات پەکەکە لە ناچاری هێرشەکە بە ئەستۆ گرت.
هێرشی گونگۆرەن
لە بەرواری ٢٧ی مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠٠٨ کاتژمێر ٢١.٥٥ لە ناوچەی گونگۆرەنی ئیستانبوول لە پێش کلوبەیەکی تەلەفۆن لە کاتێکی قەلەباڵغدا تەقینەوەیەک رووی دا. بینرا کە ئافرەتێک لە ناو خوێندا ماوە و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون. دوای رووداوەکە تیمەکانی پۆلیس ئاگادار کران و تیمەکانی تەندروستی گواسترانەوە ناوچەکە.
١٠ خولەک دوای تەقینەوەکە تەقینەوەیەکی دیکە لە ٥٠ مەتری شوێنی رووداوەکە رووی دا. تەقینەوەی دووەم وەکو کەمینێک ئامادە کرابوو و ناوچەکە بوبوو وەکو مەیدانی شەڕ. مرۆڤەکان پارچە پارچە بوون و رێگا بوبوو وەکو دەریاچەی خوێن.
مەحموود کراچی پەکەکەیی کە هێرشەکە ئەنجام دابوو، دوای رووداوەکە چووە سەر چیا. دوای ئەوەی چەند پەکەکەیەک خۆیان رادەست کرد، دانیان پێدانا پەکەکەیەک بە ناوی مەحموود کراچ بە ناوی نهێنیی ئازاد هێرشەکە ئەنجام داوە. کۆتا جار پەکەکەیەک بە ناوی ه.ک. بە ناوی نهێنیی باران دانی پێدانا کە مەحموود کراچ هێرشەکە ئەنجام داوە. مەحموود کراچ لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە شارۆچکەی شەمزینان و چلێ کوژرا.
کوشتنی ٤ کچی گەنج لە سێرت
پەکەکەکان لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١١ ٤ کچی گەنجیان کردە ئامانج. پەکەکەکان هێرشیان کردە سەر زەینەب ئەڤین کە لەگەڵ هاوڕێکانی بە ئۆتۆمبێڵ گەشتیان دەکرد. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٤ کچ گیانیان لە دەست دا و یەکێکیان بریندار بوو.
لە ئەنجامی هێرشی پەکەکەدا نەرگیز ئەڤین تەمەن ٢٢ ساڵە و خوشکەکەی زەینەب ئەڤین تەمەن ٣١ ساڵە و نوورجان ئۆلگاچ و کەوسەر چەکین تەمەن ٢٠ ساڵە گیانیان لە دەست دا و نووران ئەڤین بە گرانی بریندار بوو. مانگێک و نیو دوای رووداوەکە کەمال موحەممەدیی پەکەکەیی بکوژی کچەکان لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە گوندی پایاملیی شارۆچکەی دهێی پارێزگای سێرت کوژرا.
دوای کوژرانی کەمال دەرکەوت کە ١٣ گولڵە بە چەکەکەی تەقە کراوە. هەروەها دەست نیشان کرا، بە هەمان چەکەکە لە ساڵی ٢٠١٠ هێرشێک لە شارۆچکەی کەرجەوسی پارێزگای ئێلح ئەنجام دراوە کە لە ئەنجامیدا سەربازێک بە ناوی مستەفا تەکگول کورژابوو کە ٣ مانگ بۆ تەواوی بوون سەربازی بە ئیجبارەکەی مابوو.
هێرشی کۆلانی مەراسیم
لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٦ لە شارۆچکەی چانقایای ئەنقەرە تەقینەوەی رووی دا. لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢٩ کەس گیانیان لە دەست دا و ٦١ کەسیش بریندار بوون. دوای رووداوەکە لێپرسینەوە دەستی پێ کرد و بڕیاری دەست بە سەر کردنی ٤٨ کەس درا کە هەنێکیان زوبێر ئایدار، رەمزی قارتال، سالح موسلم، جەمیل بایک، موراد قەرەیلان و فەهمان حوسێن بەرپرسانی پەکەکە بوون.
دوای رووداوەکە سەبری ئۆک بەرپرسی پەکەکە لە سەر چیا وتبووی، "هێرشەی هەڤال زنار لە بارەی سەربازی چالاکیێکی زۆر گەورەیە. دەبێت کە TAK یان هێزێکی دیکە هێرشەکە بە ئەستۆ گرتبێت. بەڵام چالاکیی هەڤال زنار چالاکیێکە دەبێت ببێتە هۆکاری سەرفرازی و چالاکیێکی مێژوویە."
هێرشی ناوچەی قزلئای
لە بەرواری ١٣ی ئازاری ٢٠١٦ جارێکی دیکە ئەنقەرە بووە ئامانجی پەکەکە. پەکەکە بە ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردە سەر وستگەیەکی پاس. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣٦ مەدەنی گیانیان لە دەست دا و ٣٤٩ کەس بریندار بوون کە رەوشی ١٩یان گران بوو.
دوای رووداوەکە لە ئەنجامی لێپرسینەوە داوای سزای ٣٧ جار زیدانی بوونی قورسکراو و ٧ هەزار و ٦٤٦ ساڵ سزای زیدانی بوون بە تۆمەتی "تێکبردنی دەوڵەت و یەکێتیی دەوڵەت" و "کوشتنی مرۆڤەکان لە ئەنقەسد" و"داوای کوشتنی مرۆڤەکان بە ئەنقەسد" بۆ ٤٣ بەرپرسی پەکەکە دەرکرا کە هەنێکیان سالح موسلم، جەمیل بایک، دووران کالکان، زوبەیر ئایدار و نووریە کەسبیر بوون.
لە داوانامەی دادگا دەست نیشان کرا، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ٢٤٩ کەس بریندار بوون و ١٠٧ بینا زیانیان بینی. هەروەها باس لەوە کرا، هێرشەکە لە لایەن تەیرێ بازێن ئازادیا کوردستان ئەجنام دراوە و پەکەکە بۆ رێگری کردن لە بەرتەک و ناڕەزایەتیەکان ئەو هێرشەکە خستوە ئەستۆی رێکخراوی تەیرێ بازێن ئازادیا کوردستان.
کۆمەڵکوژیی ٦-٨ی تشرینی یەکەم
وەحشیە تێك لە ساڵی ٢٠١٤ لە ناوچەکە ڕویدا، ئەو كارەساتە بوە هۆی کرانەوە لاپەڕیەکی نوێ لە مێژوی کوردستان. لە لایێک کردوەکانی نا مرۆڤایەتی دەسهەڵاتانی نادادپەروەر لایێکی تر زوڵم و ستەمی پەکەکە لە ساڵی دروست بوونەکەی تا ئێستا بەردەوامە، لە ٦-٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ شێوازەكەی گۆڕی بۆ شێوەیەكی جیاوازتر لە جاران.
پەکەکە/هەدەپە لە سەر داوای ناوەندی گشتی هەدەپە و بە بانگەوازی سەرۆکی گشتی هەدەپە صلاح الدین دەمیرتاش کە وتبوونە هەمو شوێنێک تاكو وەک کۆبانێ وێران بكەن، كەوتنە کۆڵانەکان لە بەرامبەر گەڵی کوردی مسولمان جینۆساید و كۆمەڵ كوژیان ئەنجام دا. گەنجانێك گۆشتی قوربانیان بۆ ماڵە هەژارەکان بڵاو دەکردەوە شەهیدیان كردن، پیاوەکانی بە ڕیش و ئافرەتانی باڵاپۆشیان کردنە ئامانج، مزگەوت و وەقفەکانی قورئانیان سوتاندن. لەو كارە نامرۆڤانە سەرنج ڕاکەشترینیان لە شاری دیاربەکر بو.
لە شاری دیاربەکر یاسین بۆرو، حوسێن داکاك، حەسەن گۆکگۆز، ڕیاز گونەش، توران یەواش و جومعەلی گونەش بە شێوەیەکی وەحشی گەرانە کوژران. لە هەمو شارەکانی ناوچەكە بە تایبەتی هودا پار و هەمو دەزگاکان و کەسەکانی خاوەنی ناسنامەی ئیسلامی كرانە ئامانج. پرسی ٦-٨ی تشرین سەرەتا بو، دواتر لە پارێزگای بینگۆل فەتحی یالچین و جەنگیز تریاکی لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانە شەهید بوون. لە پارێزگای وان کەسێک بە ناوی لەتیف شەنەر و لە قۆسەر(قزلتەپە) کەسێکی سوری بە ناوی عبد الله موحەمەد لەتیف و هاوسەرەکەی فەهادە ابراهیم الدرویج بە دەستی پەکەکە کوژران.
صلاح الدین دەمیرتاش داوای لە لایەنگرانی خۆی کرد بۆ ئەوەی دەرکەونە کۆڵانەکان. دواتر سەرۆکی (دەبەپە) زوبەیدە زومروت بەشێوەیەكی ناڕەواو دور لە ڕاستی دەزگاکانی ئیسلامی بە تۆمەتی داعش بوون کردە ئامانجی هێرشەکان. دوا تر پەکەکە/هەدەپە هێرشیان کردە سەر دەزگاکانی وەکو کۆی-دەر و جامع-دەر. لە ئەنجامی هێرشەکاندا توران یاواش کە ئەندامی کۆی-دەر بو شەهید کرا و بە دەیان کەسیش بریندار بوون. هەروەها جامع-دەر کە لە ناوچەی سوری دیاربەکر بو بە تەواوی پیرۆزیەكانی وەكو قورئان و حەدیسیان سوتاندن. کەمێک مابو ئەندامەکانی دەزگاکە لەوێ بسوتێن.
کومەڵکوژیی باقەوسێ
لە ١٢ مانگی گولان ئەو جار پەکەکە لە گوندی باقەوسێی شارۆچکەی سووری پارێزگای دیابەکر کومەڵکوژیێک ئەنجام دا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ٢٣ کەس بریندار بوون. تەقینەوەکە لە زۆر ناوچەی دەوروبەر هەستی پێ کرا. لە شوێنی رووداوەکە چالێک بە کوورایی ٤ مەتر و گەورەیی ٢٠ مەتر دروست بوو. هێرشەکە بووە هۆکار کە ٣٦ منداڵ یەتیم بمێنن. باس لەوە کرا، ئەو بارهەڵگرەکە بە ١٥ تۆن تەقەمەنی بۆمبڕێژکرابوو کە پێشتر بارهەڵگرەکە لە لایەن پەکەکە رفێندرابوو. دوای رووداوەکە بورهان تاشی پەکەکەیی دەست بە سەر کرا و بە تۆمەتی بەڕێوە بردنی هێرشەکە سزای زیندانی هەتاهەتای ١٧ جار قورس کراو وەرگرت.
لە داوانامەی دادگا باس لەوە کرا، تاش بۆ ئامانجی پەکەکە کار کردوە و بەرپرسی گیانیان لە دەست دانی ١٦ کەس لە گوندی باقەوسێیە.
کۆمەڵکوژیی پرا دەهـ دەری
پەکەکەکان لە سەر رێگای کۆنی مێردین لە نزیکەی پرا دەهـ دری (پردی دە دەرگا)ی دیاربەکر ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبڕێژکراویان بەجێ کرد و لە کاتی دەرباز بوونی ئۆتۆمبێڵی پۆلیسەکان تەقاندیان. لە ئەنجامی رووداوەکەدا دایکێک و ٢ کچەکەی و ٢ نەوەکەی گیانیان لە دەست دا. پارچەی تەرمی ئەوان تا دووریی کیلۆمەترێک بڵاو بوبوو.
هێرشی بۆبمی لە ناو شار
لە بەرواری ٤ی مژداری ساڵی ٢٠١٦ لە لایەن پەکەکە هێرشێک بە ئۆتۆمبێڵیکی بۆبمڕژکراو ئەنجام درا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ پۆلیس و ١٢ هاوڵاتی گیانیان لە دەست دا. دوای هێرشەکە باس لەوە کرا، هێرشەکە لە لایەن پەکەکەیەک بە ناوی ئەمراه دایان ئەنجام دراوە. لە کەیسی داداگاکە بۆ گومانلێکراوەکان داوای زیندانی بوونی هەتاهەتای ١٢ جار قورسکراو کرا. هەروەها بە تۆمەتی "لە ناو بردنی یەکێکتی و یەکسانی دەوڵەت" داوای سزای ١٠ هەزار و ٧٦٠ ساڵ زیندانی بوون کرا.
لە بەردەوامیی داوانامەکە باس لەوە کرا، هێرشەکە لە لایەن ئەمراه دایان بە ناوی نهێنی کەمال حەکاری ئەنجام دراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە هێڵی سنووری وان دەست بەسەر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەردا گیراوە.
لە شارۆچکەی چەلیکخانی پارێزگای سەمسوور بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٦ رووی دا.
لە ماوەی ٢ ڕۆژی ڕابردوودا لە ترابزۆن، فاشیست و ڕەگەزپەرستەکان هێرشیان کردە سەر هودا پار و ئەوانەی پشت ئەم هێرشانە یەک بە یەک خۆیان ئاشکرا کرد.
١٢ ساڵ بۆ سەر شەهید بوونی عبیدالله دوورنا یاریدەری سەرۆکی دەزگای مستضعف-دەر لە گەڤەر بە دەستی پەکەکە تێپەڕی بەڵام هێتشا بکوژان نەدۆزرانەوە و ڕووداوەکە بۆتە ڕووداویکی فاعلی مەجهول.