ناوی ئەو مردنەی کە لەگەڵ بۆنی سێودا هات: کۆمەڵکوژی هەڵەبجە

کۆمەڵکوژی هەڵەبجە کە وەک نیشانەیەکی ڕەش لەسەر دەستی ئەو کەسانەی کە لە لایەن ڕۆژئاواوە وەکو نۆکەر بە کار دەهێنرێن ماوە و سەرەڕای ئەو ٣٥ ساڵەی کە تێپەڕیوە، تازەیی خۆی لە یادەوەرییەکاندا دەپارێزێت.
لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ کۆمەڵکوژی هەڵەبجە کە وەک نیشانەیەکی ڕەش لەسەر دەستی ئەو کەسانەی کە لە لایەن ڕۆژئاواوە وەکو نۆکەر بە کار دەهێنرێن ماوە، لە سەر فەرمانی سەدام حوسێن هەزاران گەلی کوردی مسوڵمانی بە چەکی کیمیایی کردە ئامانج.
منداڵەکان دەیانگوت کە "دایە بۆنی سێو دێت." دوای ئەم قسەیە هەموویان یەک بە یەک گیانیان لە دەست دا...
ئەم کۆمەڵکوژییە وەک دڕندانەترین کۆمەڵکوژی دوای هیرۆشیما و ناگازاکی لە مێژوودا تۆماڕ کرا. هەرچەندە ٣٥ ساڵ بەسەر ئەو کۆمەڵکوژییەدا تێپەڕیوە، کە تێیدا هەموو جیهان بێدەنگ بوون، بەڵام دڕندەیی و کۆمەڵکوژیی ئەو ڕۆژە هێشتا جێگەی خۆی لە یادەوەرییەکاندا پاراستووە.
باشە چۆن ئەم شتە هاتە سەری هەڵەبجە؟...
دوا ساتەکانی عوسمانیەکان... ئیمپریالیستەکان کە وەکو گورگێک جوگرافیای ئیسلامیان وەکو سوفرەی خواردن دەیانبینی، بڕیاریان دا کە گەلی کورد سزا بدەن چۆنکە لەگەڵیان رێکنەکەوتبوو و پابەندی ئایین و باوەڕی خۆیان بوون. لە ئەنجامدا گەلی کوردیان لە کردە چوار پارچە. ئەم دەستپێشخەرییە کە بە ڕێککەوتنی سایکس پیکۆ دەستی پێکرد و بە لۆزان کۆتایی هات، هەروەها دەرگای بەڕووی کێشەیەکی کورد لە هەموو بەشەکانیدا کردەوە. کورد لە لایەن سۆسیالیست-بەعسییەکان لە سووریا و عێراق، لە لایەن عەلمانی-کەمالیستەکان لە تورکیا و لە لایەن ڕژێمی شا لە ئێران، گۆشەگیری کرا. کوردە موسڵمانەکان کە لەم چوار بەشەدا هەموو مافە مرۆییەکانیان لێ زەوت کراوە، بە درێژایی مێژوو زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.
ساڵی ١٩٧٩... سەدام حسێن کوڕی مەعنەوی ڕۆشنبیری میشێل ئەفلەقی سۆسیالیستی فەرەنسی، ئیدارەی عێراقی گرتە ئەستۆ. کورد لە عێراق لە سەردەمی سەدامدا لەگەڵ چەندین کێشە و بە تایبەت سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆن بەرەوڕوو بووەوە. شۆڕشی ئیسلامی کە لەو سەردەمەدا لە ئێران ڕاست لە تەنیشت عێراق ڕوویدا، کۆتایی بە بوونی شا ڕەزا پەهلەوی هێنا کە بوکەڵەیەکی تری ڕۆژئاوا بوو لە ناوچەکەدا. ڕۆژئاوا کە مەترسی لەدەستدانی بوکەڵەکانی لەسەر بوو، سەدامی خستە ناو بازنە و شەڕی لەگەڵ ئێران کرد بە مەبەستی خنکاندنی شۆڕشی ئیسلامی. ئەم شەڕەی نێوان ئێران و عێراق ٨ ساڵی خایاند. کورد کە ساڵانێکە لەژێر زوڵمی سەدامدا دەژی، لەم شەڕەدا هەڵوێستی لە بەرژەوەندی ئێران گرتەبەر.
سەدام کوڕەمامەکەی عەلی حەسەن مەجید ناسراو بە عەلی کیماوی وەک فەرماندەی بەرپرسی هەرێمی کوردستان دەستنیشان کرد. عەلی کیمیاوی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ئەنفال لە هەرێمی کوردستان بێ بەزەییانە بۆمبی کیمیایی بەسەر شار و گوندەکانی هەڵەبجەدا باراند. ئەم بۆمبە کیمیاییانە بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٥ هەزار کەس و برینداربوونی زیاتر لە ٧ هەزار کەس. هەزاران کەس بە جێهێشتنی زێدی خۆیان ناچار بوون کۆچ بکەن.
ناوی مردن کە لەگەڵ بۆنی سێودا دێت: هەڵەبجە
مەرگ; وەک هەورێکی ڕەش بەسەر خەڵکی بێدەسەڵات و بەستراوی هەڵەبجەدا کەوتە خوارەوە. هەڵەبجە بووەتە مەیدانی کوشتن و لاشەی کەڵەکەبوو لەسەر یەک و جەستەی مرۆڤی شیبووەوە و منداڵی بە دەم کراوە گیانیان لەدەستداوە. خەڵک تووشی شۆک بوون و نەیانزانی چی بکەن. هەندێکیان لەگەڵ خێزانەکانیان لە ماڵەوە بوون، هەندێکیان بە شەقامدا دەسوڕانەوە، هەوڵیان دەدا ژیانی ڕۆتینی خۆیان بپارێزن. بەڵام ژەهرەکە لەناکاو بەسەر هەموو جەستەیاندا بڵاوبووبووەوە.
بێ ئاگا بوون لەوەی کە مردن لەناکاو بەسەریاندا دێت. چەکی کیمیایی بەکارهێنراو؛ پێکهاتبوو لە غازی خەردەل و سارین کە زیانێکی زۆری بە پێست و چاو و قوڕگ و سییەکان گەیاند. ئەوانەی ئەو گازە کیمیاییە بۆندارەی سێویان هەڵمژی، خۆیان ڕادەستی ئەم ژەهرە کرد کە سییەکانی پڕکردبوو.
پسپۆرەکان سەبارەت بە کاریگەری گازی خەردەل دەڵێن، "بە پێچەوانەی ئەو ئەتۆمانەی کە لە ناگازاکی و هێرۆشیما ئایۆن بوون، گازی خەردەلیش زیانێکی باوەڕپێنەکراو بە نەوەکانی داهاتوو دەگەیەنێت. تەنانەت دوای ١٠ ساڵ مرۆڤ تووشی ئازاری جۆراوجۆر دەبێت. بە تایبەت لە درێژخایەندا زیانی بە DNA هەیە."
هەموو جیهان شایەتحاڵی مردنی هێواشی مرۆڤەکان بوون بەهۆی ئەو گازەی کە جەستەی مرۆڤی تواندەوە، بووە هۆی داڕمانی کۆئەندامی دەمار و شکانی بڕبڕەی پشت. هەڵەبجە یەکێک لە بە ئازارترین ڕۆژەکانی مێژووی مرۆڤایەتی بەخۆیەوە بینی. لە کۆمەڵکوژی هەڵەبجەدا سەرەتا مرۆڤەکان مرد و ئینجا مرۆڤایەتی مرد.
تەنانەت ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە هێرشەکاندا گیانیان لەدەستداوە کە تا ١٧ی ئازار بە شێوەیەکی پچڕپچڕ بەردەوام بوون تا ئێستاش ڕوون نییە. ئەو ئەنجامە هاوبەشەی کە زۆرێک لە ڕێکخراوەکان قبوڵیان کردووە؛ لە ئەنجامدا لانی کەم ٥ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون و ١٤ هەزار و ٧٦٥ کەسیش بریندار بوون. بەڵام چاودێرانی بیانی کە دوای شەڕ چوونەتە شارۆچکەکە دەڵێن ژمارەکە زۆر لەوە زیاتر بووە.
بۆ چی هەڵەبجە کرا ئامانج؟
بێگومان نابێ پشتگوێ بخرێت کە زلهێزەکانی ڕۆژئاوا کە تەحەمول ناکەن کورد گەلێکی دیندار بێت، چەکی کیمیایی بەکاردەهێنن، بەتایبەتی لە هەڵەبجە کە بزووتنەوەی ئیسلامی بەهێزە. هەڵەبجە ناوەندی ڕێکخراوی ئیسلامیش بوو لەوێ. شێخ عوسمان کە نازناوی باوکی هەڵەبجەی لێنراوە، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی بوو کە لەو قۆناغەدا لە پلەی سێیەمی هێزدا بوو. بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان هێزێکی چەکداری بەرچاوی هەبوو. وە ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر دەبوو. ئەمەش سەرنجی هەم سەدام و هەم ڕۆژئاواییەکانی بۆ خۆی ڕاکێشا.
چەمکە ئیسلامییەکان کە چەپی نەتەوەیی بەکاری دەهێنن، تەنیا تەڵەن
ڕژێمی سەدام لە ماوەی حوکمڕانیدا، بەرگێکی ئیسلامی بۆ هەموو ئەو هێرشانەی کە لە دژی گرووپ و هێزە جیاوازەکان و بە تایبەت شیعە و کورد ئەنجامی دەدا، دۆزیەوە. ڕژێمی بەعس کە شەڕی خۆی لەدژی ئێران بە 'قادیسیە' ناوبرد و کۆمەڵکوژییەکەی لە دژی کورد ناونا 'ئەنفال'، بۆ هەموو ئۆپەراسیۆن و ئێعدامەکان کە ئەنجامی دەدا، فەتوای تایبەتی دەرکردبوو.
زۆرجار چەمکە ئیسلامییەکان وەک تەڵەیەک لەلایەن هاوکارە ناوخۆییەکانی ئیمپریالیزمەوە بەکاردەهێنران. سەدام کۆمەڵکوژەکەی ئەنفال ناونا و حافز ئەسەدی نوسەیری نوێژی هەینی ئەنجامدا، عەبدوڵڵا جەودەتی بێدین ناوی گۆڤارەکەی ناوە "شوڕای ئومەت" و ئەمڕۆش پێکهاتەکانی پارتی مارکسی-کۆمۆنیستی پەکەکە بە "کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک" ناونا یان نوێژی هەینی دەکەن...!
هەمیشە ئەکتەرە جۆراوجۆرەکان لە هەموو ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە جیهانی ئیسلامیدا ڕوویانداوە، هاتوونەتە پێشەوە. هەمیشە لە هەڵەبجە باسی سەدامیان بۆ دەگوترا. بەڵام سەدام لە بوکەڵەیەک زیاتر نەبوو کە بەسەر کۆمەڵگا ئیسلامییەکاندا سەپاندبوو. هەرچەندە ڕەنگە سەدام و کەسانی دیکەی وەک ئەو لە ڕووی بایۆلۆژییەوە لە ئێمەوە دەرکەون، بەڵام لە ڕاستیدا لە ڕووی بیرۆکەوە پەیوەست بوون بە ڕۆژئاواوە. سەدام و حافز ئەسەد ئەندامی ئایدۆلۆژیای سۆسیالیزمی ناسیۆنالیستی میشێل ئەفلەق بوون کە لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە لەسەر فەرەنسا دامەزرابوو. میلۆسێڤیچ سەرکردەی سرب کە کۆمەڵکوژی لە بۆسنە ئەنجامدا، حەسینە کە لە بەنگلادیش خوێنی مسوڵمانەکان دەڕژێت، قەزافی کە ڕایگەیاند کە لەگەڵ میلۆسێڤیچ بووە کە بۆسنیەکان کۆمەڵکوژی کردووە، عەقڵیەتی عەلمانی-کەمالیستی کە هەموو نەیارانی لە ژێر کاریگەری سۆسیالیزمی فەرەنسی لە ساڵانی ١٩٥٠دا کۆمەڵکوژ کرد و پەکەکەی کە گەلی کورد کردووە و ئامانج و خوێنی گەلی کورد دەڕێژن لە شوێنێکەوە سەرچاوە دەگرن.
زۆرێک لە وڵاتان بوونە هاوبەشی ئەو کۆمەڵکوژییە
زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بە هەندێک تێڕوانین پاڵپشتی کۆمەڵکوژی سەدامیان کرد. نزیکەی مانگێک دوای کۆمەڵکوژی هەڵەبجە، هەواڵی "ئێمە بووین بە کەرەستەیەک بۆ کۆمەڵکوژییەکە" لە بەشێک لە ڕۆژنامەکانی تورکیادا دەرکەوت. نووسراوە ئەو گازانەی فڕێدراونەتە ناو هەڵەبجە لە وڵاتانی ئەوروپی بەرهەم دەهێنرێن، بە پلەی یەکەم سویسرا و بەلجیکا و ئەڵمانیا و لە ڕێگەی دەریاوە ڕەوانەی تورکیا و بەندەری مێرسین دەکران و دواتر ڕەوانەی عێراق دەکران.
تاوانباری ڕاستەقینە ئیمپریالیستەکانن و سەدامیش تەنها بوکەڵەیەکە
قسەکانی سەرۆکی ئەمریکا ترامپ لە بارەی سەدام لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا جارێکی تر دەریخست کە کێ لە پشت کۆمەڵکوژی هەڵەبجەیە. دۆناڵد ترامپ دەڵێت "سەدام کەسێکی باش نەبووە! کێ گرنگی پێدەدات. ئەوەندە باش بوو لە کوشتنی تیرۆریستان، نەماوە، عێراق بووەتە هارڤاردی تیرۆر." بەم قسەیانە ستایشی سەدامی کرد.
رەمەزان ئۆزتورک کە ئەو کات بووە شاهێدی رووداوەکە دەیگوت، "ڕۆژئاوا دەیزانی لەوێ چی ڕوودەدات. بەڵام بۆی کاریگەری نەبوو، چونکە پشتیوان بوو. ئەگەر جیهان کاردانەوەی پێویستی لە هەڵەبجە نیشان بدایە، سەدام نەدەچووە ناو کوێت. سربەکان نەیاندەوێری لە بۆسنە و کۆسۆڤۆ کۆمەڵکوژی ئەنجام بدەن.
لاپەڕەکانی مێژوو پڕن لە کۆتایی خەمناکی ستەمکاران
لە هیچ سەردەمێکی مێژوودا ئاوادانیێک بە دڕندەییەوە نەبووە. یەکێتی ئەوڕووپا/ئەمریکا کە سەردەمانێک هەموو پشتیوانییەکی خۆی بە سەدام دا، دواتر وەک مادەی بەسەرچوو مامەڵەی لەگەڵدا کرد. چەکی کیمیایی کە لەلایەن ئاغاکانیەوە پێی دەدرا، بووە هۆی لەشکرکێشی و کۆتایی هاتنی وڵاتەکەی. سەدام حسێن کە بەهۆی لەشکرکێشی ئەمریکاوە بۆ سەر عێراق ڕووخێنرا، لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ بە هەڵواسینی لەسێدارە درا، بەبێ ئەوەی لە دادگاییکردنی هەڵەبجەدا سزا بدرێت، بە بڕیاری دۆسیەی شارۆچکەی دوجەیل. عەلی مەجید ناسناو بە عەلی کیمیاوی بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی و جینۆساید لە هەڵەبجە و ناوچەکانی دیکە، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و لە ٢٥ی ١ی ٢٠١٠ لەسێدارەدرا.
لە کاتێکدا سەدام حوسێن و هەموو ستەمکارانی دیکە لە لاپەڕە تاریکەکانی مێژوودا وەک نموونە جێگەی خۆیان دەگرنەوە، زۆرێک لەوانەی لە چارەنووسی خۆیان فێر نەبوون، بەردەوامن لە ژێر چەقی ئیمپریالیستەکان.
دۆخی ئەو کەسانەی کە گریانی هەڵەبجە دەکەن و لەگەڵ ئیمپریالیستە ڕۆژئاواییەکان کە ئەنجامدەری سەرەکی ئەم کۆمەڵکوژیانەن، چەک بە قۆڵ دەڕۆن، جێگای داخە. یەکێتی ئەوڕووپا/ئەمریکا کە رۆژێک سەدامیان بە کار دەهێنا و دوای تەواو بوونی کارەکەیان لەگەڵ ئەویان لە سێدارەدا بێ گومان رۆژێک دێت ئەو شتە لەگەڵ نۆکەرە نوێکانی خۆیانیش دەکەن.
بەداخەوە ئەوانەی خوێنی هەزاران کەسی ستەملێکراویان بە دەستی نۆکەرەکانیان بە چەکی کیمیایی ڕژتووە تا ئەمڕۆ لێپرسینەوەیان لەگەڵ نەکراوە. وڵاتانی ئیمپریالیست بە بوێری ئەمە، دەستبەرداری تەماحە پیسەکانیان نەبوون لەسەر جوگرافیای ئیسلامی، بەڵکو هەڵەبجەی نوێیان هێنایە سەر خاکە ئیسلامییەکان، بەوەی موسڵمانان بەو پیاوە نوێیانەی کە دەیانخستە بازاڕەوە لێیان بدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە هێڵی سنووری وان دەست بەسەر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەردا گیراوە.
لە شارۆچکەی چەلیکخانی پارێزگای سەمسوور بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٦ رووی دا.
لە ماوەی ٢ ڕۆژی ڕابردوودا لە ترابزۆن، فاشیست و ڕەگەزپەرستەکان هێرشیان کردە سەر هودا پار و ئەوانەی پشت ئەم هێرشانە یەک بە یەک خۆیان ئاشکرا کرد.
١٢ ساڵ بۆ سەر شەهید بوونی عبیدالله دوورنا یاریدەری سەرۆکی دەزگای مستضعف-دەر لە گەڤەر بە دەستی پەکەکە تێپەڕی بەڵام هێتشا بکوژان نەدۆزرانەوە و ڕووداوەکە بۆتە ڕووداویکی فاعلی مەجهول.