پەیامی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بۆ بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە دیاربەکر

بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر ئامادە کراوە بە خوێندنی پەیامی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بەردەوام بوو.
بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر ئامادە کراوە بە بەشداری دەیان هەزار کەس بەردەوامە.
یەحیا ئۆغراش وتەبێژی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر پەیامی وەقفەکەی بۆ بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر خوێندنەوە.
تەواوی دەقی پەیامەکە:
"حەمد بۆ خودای پەروەردگاری جیهانیانە. سەلات و سەلام لە سەر بەندەکەی و پێغەمبەرەکەی حەزرەتی موحەممەد بێت کە جوانترین نموونەیە و بە سەر ئال بەیت و ئەسحابەکانی بێت.
١) "حەزرەتی موحەممەد جوانترین نموونەیە" بۆ ئەو کەسانەی بەلا بە وەرا و موسیبەت بە نەسیحەت دەزانن.
بەلا و موسیبەتەکان نەسیحەتدەرانی باشن. پەندێکی کاریگەرن لە بەرامبەر پەردەی غەفلەت و مەستی مەرگ. بۆیە دەبێت رووداوە سروشتیەکان، بوومەلەرزەکان، نەخۆشیەکان و پەتاکان؛ بۆ مومینەکان ببنە وەسیلەی دووربوون لە گوناهەکان و نزیکبوون بە خودا و دەرس وەرگرتن لە هەڵەکان. "ئەوانە کە لەگەڵ دووچاری سەختی و نەهامەتی و ناخۆشیەک بوون دەڵێن ئێمە هەر هی خواین و هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە. (البقرة ١٥٦) بەلا و موسیبەتەکان تەنها بۆ زاڵمەکان لە دەستدان و سەفالەتە.
٢) "حەزرەتی موحەممەد جوانترین نموونەیە" بۆ ئەو کەسانەی کە ئەوانەی هاوبەشیکردن وەک هاودەنگی و یارمەتیدانی یەکتر وەک بەرپرسیارێتی وەردەگرن.
ساڕێژکردنی برینی بوومەلەرزەلێدراوەکانمان هەم بەرپرسیارێتی ئیسلامی و هەمیش مرۆیی ئێمەیە. یەکێک لە جەوهەرییەکانی بەختەوەربوون هەم لە جیهانی فانی و چ لە قیامەتێکی ئەبەدیدا ئەوەیە کە بتوانیت تەنها لە پێناو خوا (جل جلاله) هاوبەشی بکەیت و چێژ لێی وەربگریت. مەحاڵە باسی ئەو خۆشییە بکەین کە سەدەقەیەک کە لە پێناوی خوادا بەخشراوە، لەسەر ڕووخساری ستەملێکراوان دروستی دەکات. موحسین کەسێکە بە بەرهەمی جوان ڕازاوەتەوە. لە کەلامی گەورەدا سەبارەت بە موحسین هاتووە، "ئەوانە ماڵ دەبەخشن. لە کاتی خۆشی و ناوخۆشیدا و ڕقی بەتینی خۆیان دەخۆنەوە و دەبوورن لە خەڵکی، خواش چاکەکاران خۆش دەوێت." (آل عمران ١٣٤).
٣) "حەزرەتی موحەممەد جوانترین نموونەیە" بۆ ئەو کەسانەی پابەندبوون بە حەق وەکو عیزەت و دووربوون لە حەق وەکو زیللەت دەبینن.
سوکایەتیە لووتبەرزەکان بە خوا (جل جلاله)، پێغەمبەرەکەی (صلى الله عليه و سلم)، قورئان، بنەماکانی باوەڕ و عیبادەت؛ ئێمە وەک هێرشێکی ناشرین بۆ سەر بەها پیرۆزەکانمان و لە هەمان کاتدا بۆ سەر خۆمان دەیبینین. ئەم هێرشانە ڕەنگدانەوەی ئەو زەلیلی و نەفرەت لێکراوییەیە کە دوژمنانی ئیسلام تێیدان. ئێمە بە توندی ئەم هێرشانە ڕەتدەکەینەوە و وەک ئازادی بیروڕا یان هەر بیانوویەکی هاوشێوە قبوڵیان ناکەین. هێرشە چەوتەکانیان متمانە و تەوەجوه بە خوا و ڕێبازە بەرزەکەی زیاد دەکات. "...رێز و گەورەیی تەنها بۆ خودا و بۆ پێغەمبەری خوا و باوەڕدارانە بەلام دووڕووان نازانن. (المنافقون ٨)
٤) "حەزرەتی موحەممەد جوانترین نموونەیە" بۆ ئەو کەسانەی خانوو وەکو پەناگا و خانەوادە وەکو شوێنی سەعادەت دەزانن.
خانەوادە بۆ پیاو و ئافرەتانی مومین قەڵایەکی بەهێزە بۆ خۆشی و سەعادەت. منداڵەکانمان کە زینەتی ژیانی فانی دونیان؛ بە ساڵح و خۆشئەخلاق و سەرکەوتووبوونیان دەهاتوومان گەرەنتی دەکرێت. پڕۆژە کۆمەڵایەتییە بێلایەنەکانی جێندەر، گرێبەستە ساختە وێرانکەرەکان، کۆمەڵەکان کە لەلایەن شارستانیەتی ڕۆژئاوایی ئیفلاسکراوەوە پارەیان بۆ دابین دەکرێت، دامەزراوەی کۆن و قەدیمی خێزانەکە دەکەنە ئامانج. هەڵوێستێکی شکۆمەندانە بەرامبەر بەم لێشاوە بێشەرمانە، پرسێکی مانەوە بۆ کۆمەڵگا موسڵمانەکانە.
٥) "حەزرەتی موحەممەد جوانترین نموونەیە" بۆ ئەو کەسانەی برایەتی وەکو بناغە و وەحدەت وەکو بینای ئەم بناغەیە دەبین.
چارەسەری ستەم و نائومێدی کە دڵەکان دەکاتە ئاگر؛ بە یەکڕیزییەکی بەهێز لە نێوان گەلانی موسڵماندا دەکرێت. برایەتی نێوان موسڵمانان و ئەو یەکگرتووییەی کە لەسەری بنیات نراوە، خەونێکی بەدەستنەهاتوو نییە. بە پێچەوانەوە، فەرمانی پەروەردگارمانە، هێزێکی ترسناکە کە لەسەر بنەمای هاودەنگی و هاوکاری و یەکڕیزی و یەکگرتوویی دامەزراوە. تەنیا بەم دەسەڵاتە دەکرێت دادپەروەری ئیسلامی زاڵ بێت بەسەر ژیانی کۆمەڵایەتیدا. پێویستە هەموو موسڵمانان هەوڵ بدەن ئەم ڕۆحی برایەتی و یەکڕیزییە زیندوو بکەنەوە. "مسوڵمان برای مسوڵمانە. ستەم بەوی ناکات و ئەوی رادەست (ـی دوژمن) ناکات." (حەدیسی شەریف. بوخاری، مەزالیم ٣؛ موسلم، بیڕ ٥٨).
٦) "حەزرەتی موحەممەد جوانترین نموونەیە" بۆ ئەو کەسانەی گەنجایەتی دەهاتووی کۆمەڵگا دەبینن و هەوڵ بۆ ئامادە کردنینا بۆ سبەینێ دەدەن.
گەنجانی ئیسلامی؛ گەنجێکە کە ئاگاداری بەرپرسیارێتی خۆیەتی، ئاگاداری خاڵە بەهێز و تواناکانی خۆیەتی و بە ئەخلاق و کەسایەتی خۆی جیا دەکرێتەوە. بەهادان بە گەنجان وەبەرهێنانێکی بێ نرخە لە داهاتوودا. زۆربوونی خزمەت و مەیدانی کرداری ئیسلامی بە ئاشکراکردن و بەڕێوەبردنی بەهرەی گەنجانی بەنرخ مومکینە. گەنجی مسوڵمان ئارگومێنتێک نییە کە بە نەوەی بێ مانا وەسف بکرێت. پێویستە بەهای گەنجانی موسڵمان بەو کارانە هەڵسەنگێندرێت کە لە هەموو قۆناغەکانی مێژووی ئیسلامیدا کردوویانە و دەتوانن بیکەن.
٧) "حەزرەتی موحەممەد جوانترین نموونەیە" بۆ ئەو کەسانەی خاوەنداری لە قودس و مزگەوتی ئەقسا دەکەن.
دۆزی قودس دۆزێکە بە کات و مەرجەکان کۆن نابێتەوە. بەڵێنێکی بێکۆتایی، هەڵوێستێکی شکۆمەندانە و سەرکەوتنێکی چاوەڕوانکراوە. پاک و بێگەردی بۆ ئەوزاتەی کە شەوڕەوی کرد بە بەندەی خۆی لە شەوێکدا لە مزگەوتی حەرامەوە بۆ مزگەوتی ئەقسا کە دەوروبەریمان پیرۆز و فەڕدار کردووە بۆ ئەوەی هێندێک لە بەڵگە و نیشانە ڕوونەکانی خۆمانی نیشان بدەین." (الإسراء ١) مزگەوتی ئەقسا بۆ مومینەکان دۆزێکی پیرۆز و قەرزێکی وەفایە کە ناتوانرێت واز لێ بهێنرێت. ئەو قەرزەی وەفا نەقەرات و حەقیقەتێکە لە هەر سەردەمێکدا دووبارە دەبێتەوە.
٨) "حەزرەتی موحەممەد جوانترین نموونەیە" بۆ ئەو کەسانەی ئاشتی وەکو سەلامەت و عەدالەت وەکو حزور و ئیستیقرار دەبینن.
عەدالەت: بناغەی سوڵح و حزور و ئاشتی و ئیستیقرار و مولکە. عەدالەت؛ بەهایەتی لەدەستچووی کۆمەڵگایەکە برایەتیی تێکچووە، سنوورەکانی بنپێ کراوە، دەوڵەمەندیەکانی تاڵان کراوە. عەدالەت؛ ویجدانێکە لە قۆناغێکدا پەنای بۆ دەبرێت کە دادپەروەربوون ئەوەندەی بەئەخلاق و باشبوون دژوارە. ئیسلاف فەرمان بە عادل بوون و حوکم بە عەدالەت دەکات. "بە ڕاستی خوا فەرمانتان پێ دەکات بەدانەوەی گشت سپاردەکان بۆ خاوەنەکانیان و کاتێک دادوەرتیان کرد لە نێوان خەڵکیدا بە داد حوکم بکەن." (النساء ٥٨).
٩) "حەزرەتی موحەممەد جوانترین نموونەیە" بۆ ئەو کەسانەی قورئان وەکو رێگا و سونەت وەکو رێبەر قبول دەکەن.
قوتابخانەی ئیسلامی کە لە سەرچاوەی زەرفی وەحییەوە هاتووە، سەرەڕای ڕێڕەوی تاریکی بێباوەڕی و شیرک شارستانیەتێکی بەرزی بنیات ناوە. مامۆستای ئەم بینا و بوژاندنەوەی قوتابخانەیە حەزرەتی موحەممەدە (صلى الله عليه وسلم) و قوتابیەکانی هاوەڵانی هەڵبژێردراون. قورئان کە مەنهەجی قوتابخانەی ئیسلامییە، کە پێش شارەکان دڵەکانی فەتح کرد. سوننەت شێوازی ئەم مەکتەبە بەنرخە. ڕێگای گەیشتن بە شتە سەرەکییەکە پابەندبوونە بە شێوازەکە.
١٠) "حەزرەتی موحەممەد جوانترین نموونەیە" بۆ ئەو کەسانەی بیت الله وەکو قیبلە و مزگەوتەکان وەکو سەجدەکان دەبینن.
ماڵەکانی خوا (جل جلاله) چرای ڕووناکی زەوین. مزگەوتەکان شوێنی پشوودان و پاککردنەوەن بۆ ڕۆحی ماندوو. هەموو مزگەوتەکان لقی بەیتوڵڵان. یەکێک لە ڕێگاکانی بوژانەوەی تاک و کۆمەڵایەتی، گەڕاندنەوەی مزگەوتەکانە بۆ ئەرکە سەرەتاییەکانیان. زیندووکردنەوەی مزگەوتەکان؛ زیندووبوونەوەکان کە لە پەرستگاکانەوە بەرز دەبنەوە بۆ ئاسمان، دروستبوونی ئەڵقەی قورئان، لەگەڵ دانیشتنەکانی زانست و کۆبوونەوەی گفتوگۆدا مومکینە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە هێڵی سنووری وان دەست بەسەر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەردا گیراوە.
لە شارۆچکەی چەلیکخانی پارێزگای سەمسوور بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٦ رووی دا.
لە ماوەی ٢ ڕۆژی ڕابردوودا لە ترابزۆن، فاشیست و ڕەگەزپەرستەکان هێرشیان کردە سەر هودا پار و ئەوانەی پشت ئەم هێرشانە یەک بە یەک خۆیان ئاشکرا کرد.
١٢ ساڵ بۆ سەر شەهید بوونی عبیدالله دوورنا یاریدەری سەرۆکی دەزگای مستضعف-دەر لە گەڤەر بە دەستی پەکەکە تێپەڕی بەڵام هێتشا بکوژان نەدۆزرانەوە و ڕووداوەکە بۆتە ڕووداویکی فاعلی مەجهول.