بانگێشتی هودا پار بە کوردەکان: مەهێڵە ٦-٨ی تشرینی یەکەمی نوێ رووبدات!

شێخموس تانریکولو ئەندامی دەستەی گارگێڕی هودا پار ئاماژەی بەوە کرد کە جەهەپە و ئییی پارتی و هەدەپە\پارتی کەسکی چەپ و هاوپەیمانی ئاتا پێکەوە بۆ دووبەرەکی و دروست کردنی شەڕ لە نێوان کوردەکان کار دەکەن و بانگێشتی کوردەکان کرد و وتی، "لە قۆناغی ئێستادا بانگهێشتی برا کوردەکانمان دەکەین کە بەرپرسیارێتی لە بەرامبەر ئەو کەسانە هەڵبگرن کە هەوڵ دەدەن ٦-٨ی تشرینی یەکەمی دووبارە بکەن."
هودا پار بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی بڵاوکردەوە سەبارەت بە زیادبوونی هێرشەکان بۆ سەر پارت و ئەندامانی لە زۆرێک لە پارێزگاکانی تورکیا پێش هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار.
شێخموس تانریکولو ئەندامی دەستەی کارگێڕی هودا پار بەیاننامەکەی خوێندەوە. تانریکولو بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم هێرشانەی دژی پارتەکانی لە سەرتاسەری تورکیا ئاشکرای کرد کە لە یەک ناوەندەوە بەڕێوە دەبرێن، جەختی لەوە کردەوە کە وەک هەموو هەڵبژاردنێک لەم هەڵبژاردنەشدا، کەسێک هەوڵیدا بە وتنی "ئەمە شەڕی ژیان و مردنە" سیاسەتی گرژ و ئاڵۆزی خۆیان بۆ ڕای گشتی بەرجەستە بکاتەوە."
تانریکولو ئاماژەی بەوە کرد کە لە چەندین پارێزگای تورکیا هێرش کراوە سەریان و وتی، "بەم ئاڕاستەیە ئەو هێرشانەی کە لە دژی ستاندەکانی هەڵبژاردن و شوێنی هەڵبژاردنەکانمان دەستیپێکرد، جێگەی خۆیان بە هێرشی زارەکی و دواتر هێرشی چەکداری و چەقۆکێشان دژی گەنجەکانمان لە گۆڕەپانەکەدا کرد. ئەوەی کە ئەم هێرشانە لە هەموو تورکیاوە دەستیان پێکردووە، لە شارێکی جیاوازدا هەموو ڕۆژێک، ئەوە دەردەخات کە بە شێوەیەکی سیستماتیک لە یەک ناوەندەوە بەڕێوەدەبرێن. دوای هێرشەکانی ئەدەنە، مێرسین/تارسوس، ئەدیرنە، تەکیرداغ، کۆنیا، یالۆڤا، مێردین/ قۆسەر، لە هێرشی چەکداری و چەقۆ بۆ سەر ستاندی هەڵبژاردنەکانمان لە مێرسین سێ لە ئەندامەکانمان بریندار بوون."
"لە قۆناغی ئێستادا بانگهێشتی برا کوردەکانمان دەکەین کە بەرپرسیارێتی لە بەرامبەر ئەو کەسانە هەڵبگرن کە هەوڵ دەدەن ٦-٨ی تشرینی یەکەمی دووبارە بکەن"
شێخموس تانریکولو ئاماژەی بەوە کرد کە جەهەپە و ئییی پارتی و هەدەپە\پارتی کەسکی چەپ و هاوپەیمانی ئاتا پێکەوە بۆ دووبەرەکی و دروست کردنی شەڕ لە نێوان کوردەکان کار دەکەن و بانگێشتی کوردەکان کرد و وتی، "لە قۆناغی ئێستادا بانگهێشتی برا کوردەکانمان دەکەین کە بەرپرسیارێتی لە بەرامبەر ئەو کەسانە هەڵبگرن کە هەوڵ دەدەن ٦-٨ی تشرینی یەکەمی دووبارە بکەن."
هەروەها وتی، "شاهیدی ئەوە دەبین کە ئەم حیزبانەی کە یەکێکیان کەمالیست، یەکێکیان فاشیست و یەکێکیان سۆسیالیستە، بە ئامانجی دابەشبوون و ناکۆکی لە نێوان کورددا، بە هاوکاری کاردەکەن. دەبینیت ئەو پەتایانەی لە ڕابردوودا کوردیان لە دژی یەکتر دانا، ئەمڕۆش لە کاردان و ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بەناوی کوردەوە مامەڵە دەکەن، هاوکارن لەگەڵ گروپە فیتنەییەکان. قسەکانی حیزبەکەمان 'ئێمە دەچینە هەڵبژاردن نەک شەڕ' و بانگەوازی بەردەوام بۆ ئاشتی و ئارامی کاریگەری لەسەر ئەو کەسانە نییە کە بەدوای فیتنەدا دەگەڕێن. لە قۆناغی ئێستادا بانگهێشتی برا کوردەکانمان دەکەین بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی لە بەرامبەر ئەو کەسانە هەڵبگرن کە هەوڵدەدەن ٦-٨ی تشرینی یەکەم دووبارە بکەن. ئاشکرایە چی لە بەرامبەر ئەو کەسانە بکرێت کە درێغی ناکەن لە ڕشتنی خوێنی کورد بۆ ئەوەی کاندیدی جەهەپە بکنە سەرۆک کۆمار، کە مێژوویەکی کۆمەڵکوژی کوردی هەیە. ئەمەش چوونە سەر سندوقی دەنگدان و ناشتنی جەهەپە لە سندوقی دەنگدانە کە دوژمنایەتی کورد دەکات."
"ئەی برای کوردی خاوەن عەقلی سەلیم! منداڵەکانمان وەکو دوژمنی یەکتر گەورە نەبن"
ناوبراو لە بەردەوامی بانگێشتی گەلی کورد کرد و وتی، "ئەی برای ئازا و بە ویژدانی کورد! وەرە پاڵپشتمان بن بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە، کە سەد ساڵە بەردەوامە و بەردەوام سووکایەتی پێدەکرێت، لەگەڵ سیاسەت لە پەرلەمان. شانازیی بەو بلۆکە فاشیستە مەکەن کە هەوڵی دانانی کورد لە دژی یەکتر دەدات و بەو کەسانەی کە ئامادەن خوێنی کورد بڕێژن. ئەی برای کوردی خاوەن عەقلی سەلیم! منداڵەکانمان وەکو دوژمنی یەکتر گەورە نەبن. ئاشتی و ئارامی کە لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاوبووەتەوە بەردەوام بێت. با چەکەکان بۆ هەمیشە بێدەنگ بکرێن. دایکان بۆ منداڵە ڕفێنراوەکانیان نەگرین. کورد لە جیاتی ئەوەی بە تیرۆر یادی بکرێتەوە، بە پەروەردە و زانست و فەرهەنگ و هونەر یادی بکرێتەوە. با پێکەوە مێژووی کورد بنووسین، کە لە سەدەی نوێدا لەسەر زەمینەی خۆشگوزەرانی و ئاشتی لە دژی ئیمپریالیستەکان ڕاپەڕیوە!"(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە هێڵی سنووری وان دەست بەسەر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەردا گیراوە.
لە شارۆچکەی چەلیکخانی پارێزگای سەمسوور بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٦ رووی دا.
لە ماوەی ٢ ڕۆژی ڕابردوودا لە ترابزۆن، فاشیست و ڕەگەزپەرستەکان هێرشیان کردە سەر هودا پار و ئەوانەی پشت ئەم هێرشانە یەک بە یەک خۆیان ئاشکرا کرد.
١٢ ساڵ بۆ سەر شەهید بوونی عبیدالله دوورنا یاریدەری سەرۆکی دەزگای مستضعف-دەر لە گەڤەر بە دەستی پەکەکە تێپەڕی بەڵام هێتشا بکوژان نەدۆزرانەوە و ڕووداوەکە بۆتە ڕووداویکی فاعلی مەجهول.