پرسەنامەی هودا پار بۆ گەلی ترابزۆن

زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بەهۆی گیانیان لە دەست دانی چەند هاوڵاتی لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.
دوو ڕۆژە لە ترابزۆن هێرش دەکرێتە سەر ستاندی هەڵبژاردنی هودا پار. زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار دوای رووداوێکی هاتوچۆ لە شارەکە و گیان لە دەست دانی چەند هاوڵاتی پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.
یاپجیئۆغلو وتی، "هیوای ڕەحمەتی خودا بۆ ئەو برایانەمان دەخوازم کە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە کە لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسی شارەوانی لە ترابزۆن روویدا، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم. گەورەترین ئاواتی ئێمەیە کە لەدەستدانی ژیان زیاد نەبێت و دڵمان زیاتر نەسوتێت. هاوبەشی ئازاری براکانم کە خزم و کەسوکاریان لەدەستداوە و داوای سەبووری دەکەم."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە هێڵی سنووری وان دەست بەسەر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەردا گیراوە.
لە شارۆچکەی چەلیکخانی پارێزگای سەمسوور بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٦ رووی دا.
لە ماوەی ٢ ڕۆژی ڕابردوودا لە ترابزۆن، فاشیست و ڕەگەزپەرستەکان هێرشیان کردە سەر هودا پار و ئەوانەی پشت ئەم هێرشانە یەک بە یەک خۆیان ئاشکرا کرد.
١٢ ساڵ بۆ سەر شەهید بوونی عبیدالله دوورنا یاریدەری سەرۆکی دەزگای مستضعف-دەر لە گەڤەر بە دەستی پەکەکە تێپەڕی بەڵام هێتشا بکوژان نەدۆزرانەوە و ڕووداوەکە بۆتە ڕووداویکی فاعلی مەجهول.