ئەوانەی لە پشت هێرش سەر هودا پار بوون خۆیان ئاشکرا کرد

لە ماوەی ٢ ڕۆژی ڕابردوودا لە ترابزۆن، فاشیست و ڕەگەزپەرستەکان هێرشیان کردە سەر هودا پار و ئەوانەی پشت ئەم هێرشانە یەک بە یەک خۆیان ئاشکرا کرد.
ئومیت ئۆزداغ سەرۆکی گشتیی پارتی زافەر، کە لە یەکەم ڕۆژەوە سیاسەتی خۆی لەسەر ڕەگەزپەرستی بنیات ناوە، دوێنێ لە هەژمارەی خۆیدا وتی، "خائینەکانی نیشتمانی هودا پاری، بەراز بەستەرەکان! ئایا کاردانەوەی خەڵکی نیشتمانپەروەری ترابزۆن سەرسامتان کرد؟" ئۆزداگ بەم قسانە هەوڵی دەدا ئەو دڕندانە نیشان بدات کە لایەنگری ئەون وەک ئەوەی لە خەڵکەوە بن.
دوای هێرشەکەی سەر هودا پار، هەژماری فەرمی سۆشیال میدیای سەرۆکایەتی کاروباری لاوانی ترابزۆن لە پارتی ئۆزداغ رایگەیاند، "ئەوەی پێویست بوو ئەنجامدرا." ئەو فاشیستانەی هێرشیان کردە سەر هودا پار دانیان بەوەدا ناوە کە ڕێنماییەکانیان لە کوێ و لە کێوە وەرگرتووە کە هێرش بکەن.
یاووز ئایدن یەکێکە لەو فاشیستانەی کە هێرشی کردە سەر هودا پار لە ترابزۆن و دانی پێدا ناوە. دوای هێرشەکە، ئایدن لە هەژماری سۆشیال میدیای خۆیدا رایگەیاندووە، "هەروەک چۆن منداڵەکانمان ستاندەکانی هودا پاریان لەناوبرد، بە هەمان شێوە ئەم سیستەمە جنۆکەییە لەناودەبەن."
هەروەها گورسەل تەکین پەرلەمانتاری جەهەپە لە ئیستانبوول دوای هێرشەکە بەرگری لە ڕەگەزپەرستان کرد و بە لایەنگرانی گوت، "ئارام بن. گرنگ نییە چی دەکەن، میانڕەو بن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە هێڵی سنووری وان دەست بەسەر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەردا گیراوە.
لە شارۆچکەی چەلیکخانی پارێزگای سەمسوور بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٦ رووی دا.
١٢ ساڵ بۆ سەر شەهید بوونی عبیدالله دوورنا یاریدەری سەرۆکی دەزگای مستضعف-دەر لە گەڤەر بە دەستی پەکەکە تێپەڕی بەڵام هێتشا بکوژان نەدۆزرانەوە و ڕووداوەکە بۆتە ڕووداویکی فاعلی مەجهول.