هێرشێکی چەکداری دیکە لە سربیا: ٨ کوژراو و ١٣ بریندار

لە ئەنجامی تەقەی هەڕەمەکی ئۆتۆمبێلێکی جوڵاو لە نزیک بەلگراد پایتەختی سربیا، ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣ کەسیش برینداربوون.
دووەم هێرشی چەکداری لە سربیا دوای هێرشەکەی ڕۆژی چوارشەممەی قوتابخانە سەرەتاییەکە روویدا.
لە نزیک شاری میلادنۆڤاک کە ٦٠ کیلۆمەتر لە بەلگرادی پایتەختەوە دوورە، کەسێک لە ناو ئۆتۆمبێلەکەوە بە چەکێکی ئۆتۆماتیکی تەقەی هەڕەمەکی کرد.
ڕاگەیەندرا کە هێرشبەرەکە تەمەنی ٢١ ساڵە و لە ناوچەیەکدا گەمارۆدراوە کە وا بیردەکرێتەوە خۆی حەشارداوە، بەڵام نەیویستووە خۆی ڕادەست بکات و بەردەوام بووە لە تەقەکردن.
ڕۆژی چوارشەممە، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە بەلگرادی پایتەخت، هەشت خوێندکار و پاسەوانێکی ئاسایشی کوشت.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە ساڵی ٢٠١٩دا بڵاوکراوەتەوە، لە هەر ١٠٠ کەس لە سربیا ٣٩.١ کەس چەکیان هەیە. بەم مانایە سربیا لە پلەی سێیەمی جیهاندایە لە دوای ئەمریکا و مۆنتینیگرۆ.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
یڤگێنی پریگۆجین دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمنی ڤاگنەر رایگەیاند کە تەقەمەنی پێویستیان لە سوپای رووسیا پێنەدراوە و رایگەیاند کە لە بەهموت دەکشێنەوە.
وەزیری بەرگری تورکیا کوشتنی ١٣ ئەندامی پەکەکە لە رۆژئاوا و هەرێمی کوردستان رادەگینێت.
کاترین ڕوسیل بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونیسێف رایگەیاند کە لە ململانێکان کە دوای هەوڵی کودەتاکە لە سوودان سەریان هەڵدا، ١٩٠ منداڵ کوژراون و ١٧٠٠ منداڵیش بریندار بوون.
عیزەت الرشاق ، ئەندامی دەفتەری سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) رایگەیاند، " وەڵامی کۆمەڵکوژیی رژێمی داگیرکەری سەهۆنی لە نابلوس دەدرێتەوە."