ڤاگنەر لە بەهموت دەکشێتەوە

یڤگێنی پریگۆجین دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمنی ڤاگنەر رایگەیاند کە تەقەمەنی پێویستیان لە سوپای رووسیا پێنەدراوە و رایگەیاند کە لە بەهموت دەکشێنەوە.
یڤگنی پریگۆجین، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمنیی رووسی ڤاگنەر رایگەیاند کە تەقەمەنی پێویستیان لە سوپای رووسیا پێنەدراوە.
پریگۆجین ئاماژەی بەوەدا کە لە ئەنجامی پێکدادانەکان لەگەڵ سەربازە ئۆکرانیاییەکان لە بەهموت، بەشێکی زۆری شارەکەیان کۆنترۆڵکرد، ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژانە پێویستیان بە ٨٠ هەزار فیشەک هەیە، بەڵام تەنها ٤ هەزار فیشەکیان دەوێت.
پریگۆجین بە بانگەشەی ئەوەی کە چیتر تەقەمەنییان بۆ دابین نەکراوە، ڕایگەیاند کە بڕیاریان داوە لە ١٠ی ئایاردا لە بەهموت بکشێنەوە.
پریگۆجین لە بەیاننامەیەکی پێشوودا ڕایگەیاندبوو، "سوپای ئۆکرانیا بەردەوام سەربازی نوێ دەنێرێتە بەهموت، بارودۆخی ئێستا کۆتایی ڤاگنەر دەهێنێت، بوونی کۆمپانیای ڤاگنەر بەم زووانە کۆتایی دێت. ئێمە دەبینە مێژوو."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزیری بەرگری تورکیا کوشتنی ١٣ ئەندامی پەکەکە لە رۆژئاوا و هەرێمی کوردستان رادەگینێت.
کاترین ڕوسیل بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونیسێف رایگەیاند کە لە ململانێکان کە دوای هەوڵی کودەتاکە لە سوودان سەریان هەڵدا، ١٩٠ منداڵ کوژراون و ١٧٠٠ منداڵیش بریندار بوون.
عیزەت الرشاق ، ئەندامی دەفتەری سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) رایگەیاند، " وەڵامی کۆمەڵکوژیی رژێمی داگیرکەری سەهۆنی لە نابلوس دەدرێتەوە."